ئیئتلافی نەسڕ: ئەو دۆخەی لە زیقاردا دەگوزەرێت رەتیدەکەینەوە و دەبێت رێچکەکە راستبکرێتەوە
بەیاننامە ودەستپێشخەریی

ئیئتلافی نەسڕ: ئەو دۆخەی لە زیقاردا دەگوزەرێت رەتیدەکەینەوە و دەبێت رێچکەکە راستبکرێتەوە

"ٔئیئتلافی نەسڕ" رەتکردنەوە و سەرکۆنەکردنی بۆ بەردەوامبوونی رشتنی خوێن لە زیقاردا رادەگەیەنێت، وبە پێشێلکاریی هەژماری دەکات بۆ سەر کەرامەتی گەلی عیڕاق و هیواکانی، هەروەها پێشێلکردنی بەهاکانی دەوڵەت و ئاسایشی کۆمەڵگایە، وداواکارە بە هەڵوەستەیەکی جیددی بەمەبەستی دووبارە هەڵسەنگاندنەوەی دۆخەکە و رێکخستنەوەی. وراستکردنەوەی رێچکەکە بەشێوەیەک کە داخوازییەکانی گەنجان و ئامانجەکانی دەوڵەت بەجێبهێنێت.

و"ئیئتلافی نەسڕ" جەختدەکاتەوە لەوەی شەرعیەتی سیستەمەکە لەسەر لێواری خەرەنددایە، وداواکارە لە حکومەت و هێزە سیاسییەکان کە بەرپرسیارێتییەکانی خۆیان لە ئەستۆ بگرن لەپێناو تێپەڕاندنی قۆناغە راگوزەرەکە بەکەمترین زیان لەرێگەی پابەندبوونی روون و جیددییەوە بەمەبەستی گەیشتن بە قۆناغێکی هەمیشەیی کە داخوازییەکانی گەل بەجێبهێنێت.