سەرکردەی هاوپەیمانیی نەسڕ دکتۆر حەیدەر عەبادی، لە نووسینگەکەی خۆیدا، دوێنی چوارشەممە، پێشوازیکرد لە باڵیۆزی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە بەغدا خاتوو ئیلینا ڕومانسکی.
لە دیدارەکەدا تاوتوێی پتەوکردنی هەماهەنگی دوولایەنەی نێوان عیڕاق و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کرا لە کۆی سێکتەرەکاندا، ئەمانە و بێجگە لە باسکردنی لێکەوتەکانی دۆخە سیاسییەکەی ئێستای عیڕاق، و ئەو گرفتە جۆراوجۆرانەی کە هاوشانی پێکهێنانی حکومەت سەریانهەڵدا، و هەروەها گرنگی چڕکردنەوەی دیالۆگەکان لەنێوان لایەنە سیاسییەکاندا لەپێناو گەیشتن بەو چارەسەرانەی کە خزمەت بە ڕۆڵەکانی گەلەکەمان دەگەیەنن، ئەمەش لە کاتێکدایە کە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بە نیگەرانییەکی زۆرەوە چاودێری دۆخی ئێستای عیڕاق دەکات.
لەلای خۆیەوە باڵیۆزە ئەمریکییەکە ستایشی هەڵوێستەکانی دکتۆر عەبادی کرد لەمەڕ چارسەرکردنی قەیرانەکەی ئێستا لەڕێگەی ئەو دەسپێشخەرییانەی کە خستوونییە ڕوو کە ئیمکانی ڕاستەقینەیان هەیە بۆ چارەسەرکردنی دۆخەکە و ڕێگری دەکات لە زیاتر ئاڵۆزبوونی،