لە میانەی بەشداریکردنی لە دیداری ڕافیدەین دکتۆر عەبادی بانگەشە دەکات بۆ پێویستی دیالۆگ لەپێناو بەردەوامبوونی پرۆسە سیاسییەکەدا
سەرۆکاییەتی نەسڕ

لە میانەی بەشداریکردنی لە دیداری ڕافیدەین دکتۆر عەبادی بانگەشە دەکات بۆ پێویستی دیالۆگ لەپێناو بەردەوامبوونی پرۆسە سیاسییەکەدا

سەرکردەی هاوپەیمانیی نەسڕ دکتۆر حەیدەر عەبادی لەمیانەی بەشداریکردنی لە چالاکییەکانی ئەمساڵی دیداری ڕافیدەیندا، بانگەشەیکرد بۆ پێویستی دیالۆگ بەمەبەستی کۆکردنەوەی نەیارە سیاسییەکان لەپێناو بەردەوامبوونی پرۆسە سیاسییەکەدا.

و عەبادی وتی: "ناکرێت دەوڵەت بونیاد بنرێت و بەردەوامی بە بەڕێکردنی

ژیانی سیاسی بدرێت بەبێ بوونی دیالۆگێک لەنێوان فراکسیۆنەکاندا لەسەر بنەمای بەرژەوەندی گشتی، نەک تایبەت".

عەبادی ئەوەشی ڕوونکردەوە کە گرفتەکە لە بەرپاکردنی سیستەمی زۆرینە یان تەوافوقی نییە وەکو شێوازێک بۆ بەڕێوەبردنی دەوڵەت، بەڵکو گرفتەکە لە پێشنەخستنی بەرژەوەندی خەڵک و نیشتیماندایە؛ بۆیە ئەو دیالۆگەی یان ئەو ململانێیەی کە ئامانجی تەنها مسۆگەرکردنی دەستکەوتەکانی فراکسیۆنە سیاسییەکانە نەک چارەسەرکردنی کێشەکانی خەڵکی و دەوڵەت، دەرەنجامەکەی لەدەستدانی متمانەی گەلە بە کۆی پرۆسە سیاسییەکە و ئەمەش لەدەستدانێکی ناوەکییە.

و دکتۆر عەبادی داوایکرد لە سیاسییەکان کە ڕوون بن لە بەرامبەر خەڵکیدا، و ئەو ئازایەتییەیان هەبێت بۆ گۆڕینی ڕاوبۆچوونەکانیان و هەڵوێستەکانیان بەشێوەیەکی  ئاشکرا ئەگەر هاتو بەرژەوەندی گشتی دەوڵەت ئەمەی خواست.

و لە میانەی قسەکردنیدا سەبارەت بە پێشهاتەکانی پرۆسە سیاسییەکە، دکتۆر عەبادی جەختیکردەوە لەوەی کە هیچ پەیمانێکی "ڕێککەوتنی سیاسی" واژۆنەکردووە و کەسی ڕانەسپاردووە لە جێگای خۆی واژۆ بکات، و هاوکات کۆی ڕێککەوتنە سیاسییەکانیشی ڕەت نەکردۆتەوە، بەڵام تەواوی ئەو ڕێککەوتنانەشی ڕەتکردۆتەوە کە بابەتگەلێکی لە خۆی گرتبوو کە مافی سەرکردە سیاسییەکان نەبوو هەڵسوکەوتیان پێوە بکەن. و عەبادی وتیشی کە لە ساڵی ۲۰۱٤ و لەپێناو دەنگدان بە حکومەتەکەی، ئۆفەرێکی بۆ کرا کە هاوشێوەی ناوەڕۆکی پەیماننامەکەی ئەمڕۆی لەخۆ گرتبوو، بەڵام ڕەتی کردەوە؛ چونکە ئەو مافی ئەوەی نییە هەڵسوکەوتی پێوە بکات و سیاقەکانی دەوڵەت و حکومەت تێپەڕێنێت.

هەروەها عەبادی جەختیشیکردەوە لەوەی کە ململانێی بەرژەوەندییەکان لەمڕۆدا لەنێو یەک ماڵێکدا نییە، و هۆشداریشیدا لە خزانە نێو شەڕی ناوخۆیی کە هەمووان دەسووتێنێت. و پێداگری کرد لەوەی کە ڕەوتی سەدر بەشێکی گرنگە لە پرۆسە سیاسییەکە، و جەماوەرێکی گەورەی هەیە، و ئەوەشی پێی وایە دەتوانێت ئەو ڕەوتە وەلابنێت هەڵەیە و لە واقیعەکە تێنەگەیشتووە، لە بەرامبەردا، دکتۆر عەبادی داخواز بوو لە سەید موقتەدا ئەلسەدر بچێتە نێو دیالۆگێکی سیاسی و ناکۆکییەکان وەلا بنێت؛ چونکە وڵاتەکە ناتوانێت بپەڕێتەوە بەرەو کەناری سەقامگیریی بەبێ هاوئاهەنگی.

و لە وەڵامدانەوەی ئەوەی کە ئایا ئەگەری هەیە سەرۆکاییەتی حکومەت بگرێتە دەست، دکتۆر عەبادی وتی: "هیچ ئارەزوویەکی نییە لە پۆستی سەرۆکاییەتی وەزیران، و کردەوەکانیشم لەساڵی ۲۰۱٨دا شایەتحاڵی ئەمەن، کاتێک کە تواناکانی دەوڵەتم نەخستە خزمەتی پرۆسەی بانگەشەکانی هەڵبژاردنەکانمەوە، تەنانەت ڕێگریم کرد لەوەی هێزە ئەمنییەکان بانگەشەم بۆ بکەن، و سەفقەی سیاسیم ئەنجام نەدا لەسەر حیسابی دەوڵەت. پێموایە کە دەبێت حکومەتی داهاتوو فۆکەس بخاتە سەر پاراستنی وڵاتەکە، و ڕێگریکردن لە خزانە نێو شەڕێکی ناوخۆیی".

و عەبادی پێداگری کرد لەسەر گرنگی ڕۆڵی بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکان لە چاکسازیی سیاسیدا، و وتیشی کە نابێت تشرینییەکان تۆمەتبار بکرێن و لەسەر بنەمای ژمارەیان هەڵسەنگاندنیان بۆ بکرێت، بەڵکو دەبێت گوێ بگیرێت بۆ داواکارییەکانیان، چونکە ئەم لاوە خەمخۆرانە داهاتوو بەڕێوە دەبەن؛ و لێرەیشەوە بەرپرسیارێتییەکەمان دەست پێ دەکات بۆ پاراستنیان. هەروەها عەبادی بڕوای خۆی نیشاندا بەوەی کە خۆپیشاندانەکان دەتوانن دەوڵەت چاکسازیی بکەن و فشار بخەنە سەر سیاسییەکان، بەڵام هۆشداریشیدا لەوەی کە داوای کەوتنی کۆی سیستەمەکە بکرێت بەبێ بوونی بەدیلێک لەلایەن ئەوانەوەی کە ئارەزوویان تەنیا لە ڕووبەڕووبوونەوەیە، چونکە دەرەنجامی ئەمە ئاشووب و سەروەربوونی گەندەڵکاران و چەکدارەکانە، و خەڵکی ئاسایی کەس نادۆزنەوە بەرگریان لێ بکات.