سەرکردەی هاوپەیمانیی نەسڕ دکتۆر حەیدەر عەبادی، دوێنێ چوارشەممە لە نووسینگەکەی خۆیدا، بەجیا پێشوازیکرد لە هەریەک لە باڵیۆزی ئەڵمانی لە بەغدا بەڕێز مارتن یێگر یود، و باڵیۆزی ئوستورالی پولا گانلی.
دکتۆر عەبادی لەگەڵ باڵیۆزی ئەڵمانیدا تاوتوێی کۆی دۆخەکە و لێکەوتەکانی کرد، و گرنگی دەرچوون لە حاڵەتی داخرانە سیاسییەکە و پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو و دانانی چوارچێوە درووستەکان بۆ ئەو پرسە، چونکە کاریگەری هەیە لەسەر دۆخی وڵاتەکە و هاوڵاتیان.
و هەروەها لەگەڵ باڵیۆزی ئوستورالیادا تاوتوێی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات کرا لە کۆی سێکتەرەکاندا، و هاوکات باس لە پێشهاتەکانی دۆخە سیاسییەکەی عیڕاق کرا، و بۆچوونی تایبەت بە خۆی خستەڕوو سەبارەت بە دۆزینەوەی چارەسەرەکان بۆ ئەو قەیرانانەی گۆڕەپانە سیاسییەکە.
و لەلای خۆیانەوە هەردوو باڵیۆز ستایشی دەسپێشخەرییەکانی دکتۆر عەبادیان کرد لە مامەڵەکردن لەگەڵ پێشهاتە سیاسییەکاندا، و جەختیانکردەوە لە گرنگیپێدانی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بە سەقامگیریی عیڕاق لەپێناو ئەوەی بە ڕۆڵی کاریگەری خۆی هەڵسێت لە ناوچەکە و کۆی جیهاندا.