ئایات ئلموزەفەر: رێوشوێنەکانی ئەمریکا دژ بە فەیاز جێی داخی ئێمەیە و داواکارین بە دوورخستنەوەی دامودەزگا ئەمنییەکان لە ململانێی میحوەرەکاندا
بەیاننامە ودەستپێشخەریی

ئایات ئلموزەفەر: رێوشوێنەکانی ئەمریکا دژ بە فەیاز جێی داخی ئێمەیە و داواکارین بە دوورخستنەوەی دامودەزگا ئەمنییەکان لە ململانێی میحوەرەکاندا

ئایات ئەلموزەفەر وتەبێژی ئیئتلافی نەسڕ جەختیکردەوە لەوەی دانانی بەڕێز فالح فەیاز لە لیستی سزاکاندا لەلایەن خەزێنەی ئەمریکدا بۆ ئیئتلافی نەسڕ جێیداخە، وپێیوایە ئەم هەنگاوە بەشێکە لە ململانێی ئەمریکا و ئێران لەسەر زەوی، وبەشێکە لە هەوڵەکانی تێوەگلاندنی عیڕاق و راکێشانی بەرەو ئەو ململانێیە لەپێناو بەرژەوەندییەکانی خۆیاندا نەک بەرژەوەندییەکانی عیڕاق.

وئەلموزەفەر وتیشی: "دەبێت هەر جۆرە بەریکردن و ئیدانەیەک بۆ هەر کەسایەتییەکی عیڕاقی هاوئاهەنگ و گونجاو بێت لەگەڵ پێویستییەکانی سەروەرییدا. هەروەها دەبێت رێوشوێنی بەرپەرچدانەوەی تووند بگیرێتە بەر لەلایەن عیڕاقەوە لەپێناو پاراستنی هاوڵاتیان و لێپرسینەوە لە پێشێلکەرەکانی مافی مرۆڤ بۆ ئەوەی پاساو نەهێڵرێتەوە بۆ دەستێوەردانی دەرەکی.

هاوکات داواکار بوو بە دوورخستنەوەی دەزگا عیڕاقییەکان و سەرکردەکانی (بەدیاریکراویش سەرکردە ئەمنییەکانی) لە ململانێی میحوەرەکان و گەمە سیاسییەکان و قۆستنەوەی سیاسیدا، لەپێناو مانەوەی سەربخۆیانەی دامودەزگا ئەمنییەکان لە پاراستنی هاوڵاتیاندا نەک کاریان پاراستنی لایەنەکان بێت، هەروەها پەیوەستی بێت بەدەوڵەتەوە و پابەندی سیاسەتەکانی بێت.