ئیئتلافی نەسڕ: دەبێت دەسەڵاتەکانی هەرێم پابەندی ڕێساکانی دەوڵەت و سەوەریی بن
بەیاننامە ودەستپێشخەریی

ئیئتلافی نەسڕ: دەبێت دەسەڵاتەکانی هەرێم پابەندی ڕێساکانی دەوڵەت و سەوەریی بن

"ئیئتلافی نەسڕ" بەتووندی هەنگاوی دەسەڵاتەکانی هەرێم رەتدەکاتەوە سەبارەت بە دانپێنەنان بە بەرواری ٦ـی کانوونی دووەم وەکو جەژنی دامەزراندنی سوپای قارەمانی عیڕاقی، وئیئتلافەکە ئەم هەنگاوی دانپێنەنانە بەم رۆژە بەخراپەکردن بەرامبەر بە سوپای عیڕاق هەژمار دەکات چونکە ئەم سوپایە سوپایەکی نیشتیمانی ئیتیحادییە، وسەرتاپای هەموو هەرێم بەشێکە لە دەوڵەتی عیڕاقی و دەسەڵات و دەزگا و سەوەرییەکەی. وداواکارە بە کۆتایی هێنان بەم رەفتارە کە پێچەوانەی دەستوور و ڕێسای سیستەمی فیدڕاڵییە.

و"ئیئتلافی نەسڕ" داواکارە لە دەسەڵاتەکانی هەرێمی کوردستان چاوبخشێنێتەوە بەرەفتارە سیاسی و بەڕێوەبەرییەکەی لەگەڵ ناوەندی ئیتیحادیدا، لەپێناو بنیادنانی یەکڕیزی و پێکەوەژیان و سەروەریی نیشتیمانی کە لە بەرژەوەندی هەموو رۆڵەکانی عیڕاقدایە بەکۆی پێکهاتە جۆراوجۆرە ئاینی و نەتەوەیی و مەزهەبییەکانی.