ئیئتلافی نەسڕ: داواکارین بە قەدەغەکردنی چەک و هێشتنەوەی لەدەستی دەوڵەتدا و هۆشداری دەدەین لە کردنی عیڕاق بە گۆڕەپانێکی شەڕی کراوە
بەیاننامە ودەستپێشخەریی

ئیئتلافی نەسڕ: داواکارین بە قەدەغەکردنی چەک و هێشتنەوەی لەدەستی دەوڵەتدا و هۆشداری دەدەین لە کردنی عیڕاق بە گۆڕەپانێکی شەڕی کراوە

"ئیئتلافی نەسڕ" داواکارە لە هەموو هێزەکان پابەندی لۆژیکی دەوڵەت و شەرعییەتەکەی بن، واتا پابەندبوونێکی راستەقینە و جیددی بە قەدەغەکردنی چەک و هێشتنەوەی لەدەستی دەوڵەتدا بەپێی یاسا و دامودەزگاکانی، وهەر جۆرە هەڵسوکەوتێک لە دەرەوەی ئیرادەی دەزگاکانی دەوڵەتدا بریتییە لە دەرچوون لە یاسا و یاخیبوون لە دەوڵەت و شەرعییەت و بەرژەوەندییەکانی، هەر ئەمەش بوو کە مەرجەعیەتی باڵای ئاینی گوزارشتی لێکرد کاتێک داواکار بوو بە "گرتنەبەری رێوشوێنی توند بۆ قەدەغکردنی چەک و هێشتنەوەی لەدەستی دەوڵەتدا، ووەستانەوەی توند بەڕووی هەر جۆرە دەستێوەردانێک لە کارووباری وڵاتەکەدا".

نابێت سەروەریی دەوڵەت و ئاسایشی گەلەکەی و بەرژەوەندییەکانی پاشکۆی دەستی ئیجتیهادات و ململانێی بەرژەوەندییەکان و جەنگی ئەژینداکان بێت، دەوڵەت خاوەنی دەزگای شەرعی (یاسادانان و جێبەجێکردن و دادگایی) خۆیەتی و دەبێت هەمووان پابەندی سیاقەکانی بن و ملکەچی لۆژیکەکەی بن، چونکە لەدەرەوەی سنووری دەوڵەتدا هیچ نییە بێجگە لە فەوزا و نامۆبوون.

بەپێی یاسای نێودەوڵەتی و بەرپرسیارێتی ئەخلاقی پاراستنی نێردە دیپلۆماتییەکان بەشێکە لە پابەندبوونەکانی دەوڵەت و ئەرکەکانی، وڕێگەپێدراو نییە عیڕاق بکێشرێت بەرەو ناوچەی تەریک بوون و سزا نێودەوڵەتییەکان. هەروەها لە بەرژەوەندی کەسدا نییە عیڕاق بکرێت بە گۆڕەپانێکی لەدەستدەرچووی ململانێیەکان، وهۆشداری دەدەین بە هەموو لایەنەکان لە کردنی عیڕاق بە گۆڕەپانێک بۆ شەڕی کراوە، چونکە ناتوانرێت پێشبینی ئاسۆکانی ئەو کارەساتە بکرێت کە رووبەڕووی ناوچەکە جیهان دەبێتەوە ئەگەر بێتو کۆنترۆلکردنی ململانێیەکە لەدەست دەرچێت.

ئەمڕۆ دەوڵەتەکەمان لە قورسترین قەیرانی ئابووری و سەروەریی خۆیدا دەژێت، وئەرکی هەموو لایەکە پشتیوانی دەوڵەت بکات بۆ بەهێزکردنی و کار بکەین لەسەر بێلایەنبوونی لە ململانێی میحوەرەکاندا، لەپێناو مسۆگەرکردنی یەکپارچەیی و سەقامگیریی و گەشەکردنەکەیدا.