ئیئتلافي نەسڕ: پشتگیری لە حکومەت دەکەین بۆ هەڵوێستی سەبارەت بە پاراستنی خاوەن داهاتە سنووردارەکان
بەیاننامە ودەستپێشخەریی

ئیئتلافي نەسڕ: پشتگیری لە حکومەت دەکەین بۆ هەڵوێستی سەبارەت بە پاراستنی خاوەن داهاتە سنووردارەکان

"ئیئتلافی نەسڕ" پشتگیری خۆی رادەگەیەنێت سەبارەت بە رێوشێنەکانی حکومەت بۆ دەستنەبردن بۆ خاوەن داهاتە سنووردارەکان لە بودجەی ۲۰۲۱ـدا، وپاراستنیان بەپێی پرەنسیپی عەدالەتی کۆمەڵایەتی.

و"نەسڕ" داواکارە لە حکومەت کە خەرجییەکان سانسۆر بکات، وسەقفی پێشەنگەکانی خەرجی دیاری بکات، وچاوبخشێنتەوە بە هەموو خەرجییە زیاد وناپێویستەکان، وچڕکردنەوەی هەوڵ و رێوشوێنەکانی رێکخستنی دەروازە سنوورییەکان و جێگاکانی فڕۆشتنی دراو و بەئامێرکردنی باج و گومرک، ئەمانەش لەپێناو تێپەڕاندنی قەیرانە داراییەکە، وهەوڵدان بۆ گێڕانەوەی هێزی دیناری عیڕاقی.