دکتۆر حەیدەر عەبادی لەگەڵ سەید عەمار ئەلحەکیمدا تاوتوێی کۆی ئەو ئاستەنگانە دەکات کە رووبەڕووی وڵاتەکە بوونەتەوە وهاوکات پرسی هەڵبژاردنی پێشوەختە
سەرۆکاییەتی نەسڕ

دکتۆر حەیدەر عەبادی لەگەڵ سەید عەمار ئەلحەکیمدا تاوتوێی کۆی ئەو ئاستەنگانە دەکات کە رووبەڕووی وڵاتەکە بوونەتەوە وهاوکات پرسی هەڵبژاردنی پێشوەختە

دکتۆر حەیدەر عەبادی سەرکردەی ئیئتلافی نەسڕ، دوێنێ یەکشەممە، چاویکەوت بە سەرۆکی رەوتی حیکمە سەماحەتی سەید عەمار ئەلحەکیم.

لەدیدارەکەدا تاوتوێی کۆی پێشهاتە نوێیەکانی دۆخی سیاسی و ئەمنی و ئابووری کرا و ئەو ئاستەنگانەی کە عیڕاق پێیدا تێدەپەڕێت، هاوکات گرنگی دۆزینەوەی چارەسەری کاریگەر بۆ سەرپێخستنی وڵاتەکە و دانانی لەسەر رێگەی درووست.

هەروەها جەختکرایەوە لەسەر گرنگی دابینکردنی هەموو زەمینەکانی ئەو کەشە لەبارەی کە پێویستە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پێشوەختەی پاک و شەفاف، ئەمەش لەژێر سەرپەرشتی نەتەوە یەکگرتووەکاندا بەمەبەستی بەجێهێنانی خواستەکانی رۆڵەکانی گەلەکەمان بەهەژمارکردنی وەکو یەکێک لەو داواکارییە سەرەکییانەی کە خۆپیشاندەران بانگەوازیان بۆ کرد.

هاوکات تاوتوێی ئەو دۆخ و ئاستەنگە ئابووری و داراییە کرا کە عیڕاق رووبەڕووی بوەتەوە، وزەروورەتی ئەوەی کە دەبێت چارەسەرەکان ستراتیژی بن بەشێوەیەکی پلان بۆ داڕێژراو بۆ سەرپێخستنەوەی واقیعی دارایی.