دکتۆر عەبادی پێشوازی دەکات لە باڵیۆزی بەریتانیا لە بەغداد
سەرۆکاییەتی نەسڕ

دکتۆر عەبادی پێشوازی دەکات لە باڵیۆزی بەریتانیا لە بەغداد

دکتۆر حەیدەر عەبادی سەرکردەی ئیئتلافی نەسڕ ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە نووسینگەکەی خۆیدا پێشوازیکرد لە باڵیۆزی بەریتانیا لە بەغداد بەڕێز ستیڤن هیکی.

لە دیدارەکەدا تاوتوێی پتەوکردنی پەیوەندییە دوولایەنەکانی نێوان هەردوو وڵات کرا و ئەو ئاستەنگانەشی کە رووبەڕووی حکومەت دەبنەوە و لێکەوتەکانی بەئامانجگرتنی نێردە دیپلۆماتییەکان لە عیڕاقدا و  دابینکردنی ئەمنیەتیان.

ودکتۆر عەبادی رەتکردنەوەی خۆی دووپاتکردەوە بۆ هەر جۆرە بەئامانجگرتنێکی نێردە دیپلۆماتییەکان و هاوڵاتیان، هاوکات گرنگی دابینکردنی پاراستن بۆیان، لەم بارەیشەوە وتی: "عیڕاق نابێت لە داخرانێکی نێودەوڵەتیدا بژێت، بەتایبەتی دوای ئەوەی هەوڵێکی زۆرماندا لە ماوەی حکومەتەکەی خۆمدا لەپێناو  گەڕانەوەی عیڕاق بۆ نێو پانتایی نێودەوڵەتی، وسەرکەوتووش بووین لەوەدا، بۆیە هەڵەیە ئەم دۆسێیە پاشەکشێکردن بەخۆیەوە ببینێت".

هەروەها دیدارەکە تاوتوێی کردنی کۆمەڵێک پرسی تری بەخۆیەوە بینی پەیوەست بە گرنگی گەڕانەوەی هەوڵەکانی بونیادنانەوە بۆ وڵاتەکە و یارمەتیدانی لە تێپەڕاندنی ئەو ئاستەنگانەی کە پێیدا تێدەپەڕێت.