د.حەیدەر عەبادی پێشوازی دەکات لە باڵیۆزی تورکیا لە بەغداد
سەرۆکاییەتی نەسڕ

د.حەیدەر عەبادی پێشوازی دەکات لە باڵیۆزی تورکیا لە بەغداد

سەرکردەی ئیئتلافی نەسڕ د.حەیدەر عەبادی، ئەمڕۆ یەکشەممە، پێشوازی کرد لە فاتیح یۆڵدوز باڵیۆزی تورکیا لە بەغداد.

وعەبادی لە وتەکانیدا لەگەڵ یۆڵدوزدا جەتیکردەوە لە پێویستی بونیادنانی پەیوەندی پۆزەتیڤ و هاوسەنگ کە بونیاد بێت لەسەر رێزگرتن لە سەروەری هەردوو وڵات، وهیچ لایەنێک سنووری لایەنی بەرامبەر نەبەزێنێت بەبیانووی جیاواز، کە دەبێتە هۆی لێڵکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات لەسەر ئاستە جیاوازەکاندا.

هەروەها پرسی جیاواز و پێشهاتی گرنگ خرایەڕوو، پەیوەست بە پێشخستنی پەیوەندییەکان و گەشەپێکردنی لەنێوان ئەنقەرە و بەغداددا.