ئیئتلافی نەسڕ: بەتوندترین شێوە سنووربەزاندن دژ بە مەقامی مەرجەعیەتی باڵا ئیدانە دەکەین
بەیاننامە ودەستپێشخەریی

ئیئتلافی نەسڕ: بەتوندترین شێوە سنووربەزاندن دژ بە مەقامی مەرجەعیەتی باڵا ئیدانە دەکەین

"ئیئتلافی نەسڕ" بەتوندترین شێوە ئیدانەی سنووربەزاندن دەکات دژ بە مەقامی مەرجەعیەتی باڵای ئاینی لە نەجەفی شەریفدا جا لە هەر لایەنێکەوە روویدابێت، و بەدەستدرێژی دەزانێت بەرامبەر بە عیڕاق و گەلەکەی و سەلامەتی سیستەمەکەی.

و"ئیئتلافی نەسڕ" جەختدەکاتەوە لەوەی کە مەرجەعیەتی ئایەتی باڵای خودا سەید عەلی سیستانی (خودا سایەی بپارێزێت) هەمیشە ئەو مەرجەعیەتە نیشتیمانییە بووە کە بەرژەوەندییەکانی دەوڵەتی عیڕاقی پاراستووە، وهەموو دەستپێشخەرییەکانی رابردووی و هەموو ئامۆژگارییەکانی لەپێناو بەرژەوەندی عیڕاق و پاراستنی ئێستا و داهاتوویدا بووە.