د.حەیدەر عەبادی چاویدەکەوێت بە کۆمەڵێک ژنی دەربازبوو لە چنگی چەتە تیرۆریستییەکانی داعش
سەرۆکاییەتی نەسڕ

د.حەیدەر عەبادی چاویدەکەوێت بە کۆمەڵێک ژنی دەربازبوو لە چنگی چەتە تیرۆریستییەکانی داعش

سەرکردەی ئیئتلافی نەسڕ دکتۆر حەیدەر عەبادی لە نووسینگەکەی خۆیدا ئەمڕۆ دووشەممە چاویکەوت بە کۆمەڵێک ژنی دەربازبوو لە چنکی چەتە تیرۆریستییەکانی داعش.

ودکتۆر عەبادی جەختیکردەوە لەوەی ئەو تاوانانەی کە چەتە تیرۆریستییەکانی داعش ئەنجامیاندا دژ بە رۆڵەکانی گەلەکەمان تۆقێنەر بوون و سەلمێنەری ئەوە بوون کە ئەم گرووپە بەلاڕێداچوو و تاواناکارە و هیچ پەیوەندییەکی نییە بە ئیسلامەوە.

 

لە درێژەشدا وتی، وڵاتەکە ساتەوەختی سەختدا تێپەڕی بەڵام بەهۆی فەتوای مەرجەعییەتی ئاینی و یەکگرتنمان و یەکانگیریمان و هەماهەنگکردنی هەوڵەکان لەنێوان رشتە جۆراوجۆرەکانی هێزە چەکدارەکانمانەوە توانیمان سەرکەوتن بەدەست بێنین، ئەو سەرکەوتنەی کە دەبێت بیپارێزین.

 

هەروەها دکتۆر عەبادی لە وتەکانیدا بۆ شاندەکە وتی "چەتە تیرۆریستییەکانی داعش قێزەوەنترین تاوانیان ئەنجامدا دژ بە ئێوەی خانمان، وعیڕاقییەکان وهەموو جیهان هاوسۆزن لەگەڵتاندا و تاوەنباران دەبێت سزای دادپەروەرانەی خۆیان وەربگرن و مافەکانتان بسەنرێتەوە".

 

شاندەکەش لایخۆیەوە ستایشی رۆڵی رابەرایەتی دکتۆر عەبادییان کرد لەماوەی سەرۆکایەتیکردنی بۆ ئەنجوومەنی وەزیران و بەدەستهێنانی سەرکەوتن بەسەر چەتە تیرۆریستەکاندا کە قێزەوەنترین تاوانیان ئەنجامدا و ژنیان کرد بە کەنیزەک و سەبیانکردن.