دکتۆر عەبادی پێشوازی دەکات لە باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغداد
سەرۆکاییەتی نەسڕ

دکتۆر عەبادی پێشوازی دەکات لە باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغداد

سەرکردەی ئیئتلافی نەسڕ دکتۆر حەیدەر عەبادی ئەمڕۆ دووشەمە لە نووسینگەکەی خۆیدا پێشوازی کرد لە باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغداد بەڕێز "ماسیۆ توولەر".

لە دیدارەکەدا تاوتوێی پتەوکردنی هەماهەنگی نێوان هەردوو وڵات کرا لە بوارە جیاوازەکاندا، هەروەها بارودۆخی عیڕاق وناوچەکە، وئەو ئاستەنگانەی کە وڵاتەکە رووبەڕووی بووەتەوە، وپێویستی پاڵپشتیکردنی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ عیڕاق لە بوارەکانی بونیادنانەوە پاش بەدەستهێنانی سەرکەوتن بەسەر چەتە تیرۆریستەکانی داعشدا.