ئیئتلافی نەسڕ جەختدەکاتەوە لە پابەندبوونی و پێشوازیکردنی لە ناوەڕۆکی بەیاننامەکەی مەرجەعیەتی ئاینی کە بەرجەستە دەبێت لە کەسایەتی سەماحتی سەید عەلی سیستانی (سایەی پارێزراوبێت) ئەمەش پاش دیداری سەماحەتیان لەگەڵ ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان خاتوو جێنین بلاسخارت، وئیئتلافەکە هەژماری دەکات وەکو "نەخشەڕێگایەک و بنەڕەتێکی پتەو بۆ بەدەستهێنانی چاکسازیی خوازراو".
وئاماژە دەکەین بۆ ئەوەی کە ئەو نەخشەڕێگایەی کە مەرجەعیەت کێشاوێتی بەرجەستە دەبێت لە چوار خاڵی گرنگدا، یەکەمیان ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و دادپەروەرە لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا، ودووەمیان سنووردارکردنی چەک تەنیا بۆ دەوڵەت، وسێیەمیان پاراستنی سەروەریی وڵاتەکەیە، وچوارەمیان لێپێچینەوەیە لەوانەی تێوەگلان لە رشتنی خوێنی خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکاندا و راسپاردنیان بە دادگا.
وئیئتلافی نەسڕ ناوەڕۆکی بەیاننامەکە هەژمار دەکات وەکو پەیڕەوێکی واقیعی و گونجاو لەگەڵ دیدگا و پەیڕەوی نەسڕدا لە بەڕێوەبردنی دەوڵەت، ودەبێت حکومەت بە ناو و ناوەڕۆک پابەندبێت پێیەوەی، وەک چۆن لەسەر فراکسیۆنە سیاسییەکان ئەرک و بەرپرسیارێتییەکی گەورەیە، ودەبێت تەواوی هەوڵی خۆی بدات بۆ جێبەجێکردنی ناوەڕۆکەکەی ئەگەر ئامانجی چاکە و چاکسازییە بۆ وڵات و دانیشتوانی.