حەیدەر عەبادى سەرکردەى ئیئتلافى نەسڕ
دەربارەمان نووسرا

حەیدەر عەبادى سەرکردەى ئیئتلافى نەسڕ

لیستى ئیئتلافى نەسڕ بەسەرکرداییەتى سەرۆک وەزیرانى عیڕاق حەیدەر عەبادى چۆتە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکانى ئێستاوە.

کەواتە حەیدەر عەبادى کێیە؟

سەرۆکى کۆمارى عیڕاق فوئاد مەعسووم جێگرى یەکەمى سەرۆکى ئەنجوومەنى نوێنەران حەیدەر عەبادى راسپارد لە ئۆگۆستى/ئابى ٢٠١٤ بە پێکهێنانى حکومەتى عیڕاقى وەک جێگرەوەیەک بۆ سەرۆکى پێشووى ئەنجوومەنى وەزیران نوورى مالیکى.
و هاوپەیمانی نیشتیمانى (کە فراکسیۆنە شیعەکان لەژێر باڵیدا یەکیان گرتبوو) بەفەرمى عەبادیان پاڵاوت بۆ پۆستى سەرۆکاییەتى وەزیران.


عەبادى : ریفراندۆمەکەى هەرێمى کوردستان هەڕەشەیە بۆ ناوچەکە

عەبادى بێجگە لە پێگەکەى لە ئەنجومەنى نوێنەران، پۆستى بەرپرسى نووسینگەى سیاسى حیزبى دەعوەى ئیسلامى بەڕێوەدەبرد و وتەبێژى فەرمى ئەو حیزبە بوو.
وعەبادى ئەم پۆستەى بەدەستەوەگرت وەکو جێگرەوەیەک بۆ ئیبراهیم جەعفەرى، کە قەیرانى دوورخستنەوەى لە پۆستى سەرۆکایەتى وەزیران و پاڵاوتنى نوورى مالیکى وەکو جێگرەوەیەک بۆى لەو پۆستەدا، ئینشیقاقێکى لە حیزبى دەعوەدا درووستکرد و جەعفەرى رێکخراوێکى سیاسى نوێى پێکهێنا بەناوى رەوتى چاکسازیى نیشتیمانى.
عەبادى بەپلەبەندى پۆستەکاندا رۆشتبوو لەنێو سەرکردایەتى حیزبى دەعوەدا هەر لە سەرەتای پەیوەندیکردنى بە حیزبەکەوە لە ساڵى ١٩٦٧ لە تەمەنى ١٥ ساڵیدا بەپێى سیڤى تایبەتى خۆى لە پەیجى فەرمى خۆی لە سۆشیال میدیاى فەیسبووکدا.
و لەساڵى ١٩٧٠ عەبادى بوو بە ئەندامى سەرکردایەتى تەنفیزى حیزبى دەعوەى ئیسلامى، وبەرپرسی رێکخستنەکانى حیزبەکە بوو لە بریتانیان لە ساڵى ١٩٧٧.
عەبادى خاوەنى بڕوانامەى بەکالۆریۆسە لە ئەندازیارى کارەبا لە زانکۆى تەکنیکى بەغداد، وبڕوانامەى دکتۆرا لە ئەندازیارى ئەلیکترۆنى لە زانکۆى مانچستەر لە ساڵى ١٩٨٠.


گەڕانەوە

عەبادى گەڕایەوە بۆ عیڕاق پاش کەوتنى رژێمى سەدام حوسەین لەساڵى ٢٠٠٣، و لەساڵى ٢٠٠٦ وەکو نوێنەر لە ئەنجوومەنى نوێنەران هەڵبژێردرا لەسەر شارى بەغداد.
لە ساڵى ٢٠٠٣ عەبادى پۆستى وەزیرى پەیوەندییەکانى لە حکومەتى کاتى عیڕاقی بەدەستەوە گرت لە کاتى حوکمڕانى (ئەنجوومەنى حوکمى راگوزەر) لە عیڕاقدا.
هەروەها پۆستى سەرۆکى لیژنەى وەبەرهێنان و نۆژەنکردنەوەى بەدەستەوە گرت لە ئەنجومەنى نوێنەراندا، و لەساڵى ٢٠٠٥ بوو بە راوێژکارى سەرۆکى وەزیران و کۆمەڵیک دۆسێیەى بەدەستەوە گرت وەکو هەمەهەنگى گشتى شارى تەلەعفەر، وئەرکى هەماهەنگى لەگەڵ نەتەوەیەکگرتووەکان لە پرسی کۆچبەرانى عیڕاقیدا.
لەناکاو ناوى عەبادى خرایەڕوو وەکو پاڵێوراوێک بۆ سەرۆکاییەتى وەزیران بەهۆى رەتکردنەوەى فراکسیۆنە سیاسییەکان بەپێدانى سەرۆکایەتیکردنى وەزیران بۆ جارى سێیەم بە نوورى مالیکى.


رێکخراوى دەوڵەتى ئیسلامى

لە دیسەمپەر/کانوونى یەکەمى پێشوو عەبادى کۆتایى پێهێنانى بوونى رێکخراوى دەوڵەتى ئیسلامى لە عیڕاقدا راگەیاند پاش سەرکەوتنى هێزە عیڕاقییەکان لە بەدەستهێنانەوەى کۆنترۆڵ بەسەر هەموو ئەو ناوچانەى کە رێکخراوەکە داگیریانى کردبوو.
عەبادى جەختیکردەوە لەوەى کە هێزە عیڕاقییەکان ناچنە نێو خاکى سوریاوە بۆ راوەدونانى ئەندامانى "دەوڵەتى ئیسلامى"
عەبادى پێشووتر لە ئەپریل/نیسان ـدا رایگەیاندبوو کە "عیڕاق هەموو رێوشوێنێک دەگرێتەبەر بۆ رووبەڕووبوونەوەى هەر هەڕەشەیەک کە ئاسایشى وڵات بکات بە ئامانج" وەکو ئاماژەیەک بۆ رێکخراوى دەوڵەتى ئیسلامى کە چارەکێکى وڵاتەکەى داگیرکردبوو پێش سێ ساڵ.

 



عەبادى هۆشدارى دەدات بە کوردانى عیڕاق لە "یاریکردن بە ئاگر"

عەبادى لەماوەى پێشوودا ریفراندۆمى سەربەخۆیى هەرێمى کوردستانى رەتکردبووەوە و بە هەڕەشەیەک بۆ ناوچەکەى هەژمار کرد.

وپاش پێشڕەویکردنى هێزەکانى سوپاى عیڕاق و حەشدى شەعبى بەرەو شارى کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان لەگەڵ کوردەکاندا وبەدەستهێنانەوەى کۆنترۆڵ بەسەریاندا بەبێ شەڕ،دواى کشانەوەى هێزەکانى پێشمەرگە لە شارەکە، ریفراندۆمەکە و دەرەنجامەکانى بە کۆتایی پێهاتوو هەژمار کرا و بوو بەڕابردوو.

عەبادى یەکێکە لە سیاسەتمەدارە شیعە میانڕەوەکان و کراوەترینیانە بەسەر کەمینەى سونە لە عیڕاقدا، وئەو فراکسیۆنەى کە سەرکردایەتى دەکات یەکێکە لەو فراکسیۆنە دەگمەنانەى کە تایفە و رەگەزى تێپەڕاندووە.

 https://www.bbc.com/arabic/44068926