دکتۆر حەیدەر عەبادی پێشوازی دەکات لە سەرۆکی بەرەی فریاکەوتن و گەشەپێدان (إنقاذ و تنمیة) بەڕێز ئوسامە نوجەیفی
سەرۆکاییەتی نەسڕ

دکتۆر حەیدەر عەبادی پێشوازی دەکات لە سەرۆکی بەرەی فریاکەوتن و گەشەپێدان (إنقاذ و تنمیة) بەڕێز ئوسامە نوجەیفی

دکتۆر حەیدەر عەبادی لە نووسینگەکەی خۆیدا پێشوازی کرد لە سەرۆکی بەرەی فریاکەوتن و گەشەپێدان بەڕێز ئوسامە نوجەیفی.

لەدیدارەکەدا تاوتوێی کۆی دۆخی سیاسی و ئەمنی و ئابووری و پرسی هەڵبژاردنە پێشەوەختەکە کرا و ئەو ئاستەنگانەش کە وڵاتەکە رووبەڕووی بووەتەوە.

وجەختیشکرایەوە لەسەر گرنگی بەجێهێنانی داواکارییە رەواکانی خۆپیشاندەران سەبارەت بە باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان و بنبڕکردنی گەندەڵی و پاراستنی ئازادی رادەربڕین و دابینکردنی هەلی کار.

هەروەها تاوتوێی دۆخی دارایی وڵات کرا و کاریگەریی لەسەر کۆی سیکتەرەکانی تر، وگرنگی دانانی سیاسەتێکی روون کە پشتبەستوو بێت بە داهاتە نانەوتییەکان بۆ پتەوکردنی بودجە داراییەکە، هاوکات تاوتوێی نۆژەنکردنەوە لە وڵاتەکەدا کرا و بەتایبەتیش لەو شوێنانەدا کە زیانیان پێگەیشتووە بەهۆی تیرۆرەوە، ودۆسێیەی ئاوارەکانیش خرایە بەرباس.