دکتۆر عەبادی لەگەڵ دکتۆر ساڵح موتڵەگدا تاوتێی ئەو ئاستەنگانە دەکات کە وڵاتەکە پێیدا تێدەپەڕێت و پێشهاتەکانی دۆخی ئەمنی و سیاسی وئابووری
سەرۆکاییەتی نەسڕ

دکتۆر عەبادی لەگەڵ دکتۆر ساڵح موتڵەگدا تاوتێی ئەو ئاستەنگانە دەکات کە وڵاتەکە پێیدا تێدەپەڕێت و پێشهاتەکانی دۆخی ئەمنی و سیاسی وئابووری

دکتۆر حەیدەر عەبادی ئەمڕۆ شەممە، لەنووسینگەکەی خۆیدا، پێشوازی کرد لە سەرۆکی بەرەی حیواری نیشتیمانیی دکتۆر ساڵح موتڵەگ.

لەدیدارەکەدا تاوتوێی پێشهاتە ئەمنی و سیاسی و ئابوورییەکان کرا و هەڵسەنگاندنی دۆخە گشتییەکە و کارەکانی هەردوو دەسەڵاتی تەشریعی و جێبەجێکردن بەمەبەستی بەجێهێنانی پێویستییە رەواکانی هاوڵاتیان و هاوکات هەنگاوەکانی ئەنجامدانی هەڵبژاردنە پێشوەختەکە.

هەروەها تاوتوێی ئەو ئاستەنگە فراوانانە کرا کە وڵاتەکە پێیدا تێدەپەڕێت و گرنگی بەردەوامبوونی هەوڵەکانی هەمووان بۆ تێپەڕاندنیان و کەمکردنەوەی شوێنەوارەکانی بەسەر رۆڵەکانی گەلەکەماندا، هەروەها تاوتوێی هاوسەنگی پەیوەندییەکانی دەروەی عیڕاق کرا و دۆسێیەی ئاوارەکان و نۆژەنکردنەوە.