سەرکردەی ئیئتلافی نەسڕ دکتۆر حەیدەر عەبادی، دوێنێ پێنجشەممە لەنووسینگەکەی خۆیدا، پێشوازی کرد لە وەزیری خوێندنی باڵا وتوێژینەوەی زانستی دکتۆر نەبیل کازم.
لەدیدارەکەدا تاوتوێی ئەو هەنگاوانە کرا کە وەزارەتەکە گرتوێتییە بەر بۆ بوژاندنەوەی واقیعی خوێندنی باڵا لە وڵاتەکەدا، هەروەها باس لە ئەزموونی خوێندن و تاقیکردنەوەی ئەلیکترۆنی و ئامادەکارییەکانی کرا، وپێویستی لەبەرچاوگرتنی دەرەنجامەکانی پەتای کۆرۆنا و لێکەوتەکانی لەسەر هەموو ئاستەکاندا لەوانەش لێکەوتەکانی بەسەر خوێندکارە ئازیزەکانمان لە زانکۆکاندا.