دکتۆر حەیدەر عەبادی لە نووسینگەکەی خۆیدا پێشوازیکرد لە سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بەڕێز شاسوار عەبدولواحید.
لە دیدارەکەدا تاوتوێی کۆی دۆخی سیاسی و ئەمنی و ئابووری و پێشهاتە نوێیەکان کرا هاوکات پرسی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە و بەجێهێنانی داواکارییەکانی هاوڵاتیان، هەروەها چارەسەرکردنی پرسە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکومەتی ناوەندیی وهەرێمی کوردستاندا بەپێی دەستوور.
وجەختیشکرایەوە لەسەر ئەوەی ئەو ئاستەنگانەی کە وڵاتەکە پێیدا تێدەپەڕێت لەوانەش پەتای کۆرۆنا و لێکەوتەکانی لەسەر کۆی دۆخی ئابووری ودارایی لە عیڕاق و جیهاندا پێویستیان بە هەوڵ و چارەسەری زیاترە بۆ رووبەڕووبوونەوەیان ئەمەش خوازیاری کاری تەواوکارییە لەنێوان هەموو چالاکییە سیاسی و جەماوەریی و کۆمەڵایەتییەکاندا بەمەبەستی تێپەڕاندنی ئەو ئاستەنگانە و کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی لەسەر وڵات و هاوڵاتییەکانمان.