ئیئتلافی نەسڕ: پێویستە مافی خۆپیشاندانی هێمن بپارێزرێت.
بەیاننامە ودەستپێشخەریی

ئیئتلافی نەسڕ: پێویستە مافی خۆپیشاندانی هێمن بپارێزرێت.

"ئیئتلافی نەسڕ" جەختدەکاتەوە لەسەر رێزگرتن لە مافی خۆپیشاندانی هێمن و مافی خۆپیشاندەران لە گوزارشتکردن لە داخوازییەکانیان و گوێگرتن بۆ داواکارییەکانیان و رێگریکردن لەهەر جۆرە پێکدادانێک لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکاندا.

لەکاتێکدا "ئیئتلافی نەسڕ" پێداگریی دەکات لەسەر پێویستی بەجێهێنانی دادپەروەری کۆمەڵایەتی و بەجێهێنانی چاکسازییەکان و پاراستنی یاسا و سەقامگیری، لەهەمانکاتدا داخوازە لە "حکومەت" کە پێویستە دادپەروەری گشتگیر بێت بەبێ هیچ جۆرە جیاکارییەک، وچاکسازییەکانیش دەبێت جیددی بن و لەژێر هەژموونی پێوەری دووڕوودا نەبێن یاخود پڕوپاگەندەی میدیایی، و بەدوور بێت لە هاوسەنگی بەرژەوەندییەکانی ئەو هێزانەی کە سوودمەندبووی  دەسەڵاتن.

"ئیئتلافی نەسڕ" سەرنجی حکومەت ئاڕاستە دەکات بەرەو پێویستی بەجێهێنانی ئەرکەکانی "قۆناغە راگوزەرەکە" کە بە بنچینەی سەرەکی و شەرعییەکەی درووستبوونێتی.