بەیاننامەیەک بەبۆنەی یادی سێ ساڵەی رزگارکردنی موسڵی ئازیزەوە
بەیاننامە ودەستپێشخەریی

بەیاننامەیەک بەبۆنەی یادی سێ ساڵەی رزگارکردنی موسڵی ئازیزەوە

لە رۆژێکی وەکو ئەمڕۆدا یادی تێپەڕبوونی سێ ساڵ بەسەر ئازادکردنی شاری موسڵی ئازیز دەکەینەوە پاش داگیرکردنی لەلایەن چەتەکانی داعشی تیرۆریستەوە کە شارەکەیان وێران کرد و رۆڵەکانیشیان رووبەڕووی کوشتن و دەربەدەری کردەوە.

راگەیاندنی سەرکەوتن لە موسڵدا، جیهان وەکو موعجیزەیەک بۆی رووانی بەهۆی ئەو ئاستەنگە گەورانەی کە عیڕاق پێیدا تێدەپەڕی و تێڕوانینی جیهان بۆ عیڕاق وەکو وڵاتێک کە پێیان وابوو پارچەپارچە بووە وچیتر کۆتایی پێهاتووە، بەڵام بە عیڕاق بەهێزی دووبارە گەڕایەوە.

ئێمە سەرکەوتین بە هیمەتی قارەمانەکانمان وبەو خوێنەی کە بەختکرا لەلایەن سوپا وپۆلیس ودژەتیرۆر وحەشدی شەعبی وپێشمەرگەوە و بەفتەوای مەرجەعیەتی ئاینی سەماحەتی سەید عەلی سیستانی وهەر جۆرە پشتیوانی و پاڵپشتییەکی هیچ وڵاتێکیش لەبیر ناکەین کە پێشکەشی کردووین.

چیرۆکی سەرکەوتن بەسەر چەتە تیرۆریستەکانی داعشدا  چیرۆکێکی سەرکەوتنی عیڕاقییە کە دەبێت شانازی پێوە بکەین چونکە چیرۆکی وڵاتێکە کە شارەکانی داگیرکرا وبە قەیرانێکی داراییدا تێدەپەڕی و ورەکان داڕمابوون و وڵاتەکە دەیناڵاند بە دەستی گەندەڵی و دۆخێکی چۆکدادەرەوە بەڵام هەڵسایەوە و بوو بە وڵاتێکی خاوەن سەرکەوتن وجێی شانازی هەموو جیهان.

وبەم بۆنە ئازیزەوە لە دڵی عیڕاقییەکان وخەڵکی موسڵدا هەمووان باگێشتکراون بۆ هاوبەشی و یەکخستنی هەوڵەکانیان و وەلاخستنی جیاوازییەکان لەپێناوی پەڕینەوە بە وڵاتەکە لەو ئاستەنگانەی کە تێیدایەتی چونکە گەلی عیڕاق کە زۆر چەشت و زۆری بەخشی شایەنی ئەوەیە کە زیاتری پێ ببەخشین.

سڵاو لە خەڵکی موسڵ کە پشوودرێژ بوون و بە زانیاری کۆمەکی هێزەکانیان کردین لەپێناو ئازادبوونیان لە چەتە تیرۆریستەکان، وسڵاو لە جەنگاوەرە قارەمانەکانمان لە هەموو پارێزگاکانی عیڕاق ئەوانەی خێزانەکانیان بەجێهێشت و روویانکردە بەرگری کردن لە عیڕاق، وسڵاو لە خێڵەکان و لە چالاکییە کۆمەڵایەتییەکان و لە راگەیاندنکارەکان ئەوانەی پشتیوانیان لە قارەمانەکانمان کرد، بۆیە ئەمە داستانێکی عیڕاقییە وتابلۆیەکی جوانە کە مێژوو بە وشەی رەنگین یادی دەکاتەوە.

سەری رێز و نەوازش بۆ شەهیدە قارەمانەکان و بریندارەکان دادەنوێنین ئەوانەی بە خوێنیان عیڕاق ئازادکرا وداواکارین لە خودای مەزن کە گەل و وڵاتەکەمان هەمیشە سەربخات.