هەڵوێستەکە بەرامبەر بە راپەڕینە گەنجانەکەى ئۆکتۆبەر
دیدگا و پابەندبوونەکانمان

هەڵوێستەکە بەرامبەر بە راپەڕینە گەنجانەکەى ئۆکتۆبەر

  • هەر لە دەستپیکى راپەڕینە گەنجانەکەى ئوکتۆبەرى ٢٠١٩ عەبادى و نەسڕ راستگۆیانە وشەفافانە پشتیوانیان لێى کرد، وپێى وابوو کە راپەڕینێکى راستەقینەیە لە پێناو چاکسازیکردنى سیستەمى سیاسى و بەدەستهێنانى دادپەروەرى کۆمەڵایەتى.

  • لە یەکى ئوکتۆبەردا وبەهۆى سەرکوتکردنى خۆپیشاندەرەکانەوە پشتیوانى خۆمان راگەیاند بۆ راپەڕینە ئاشتیخوازەکە، وئیدانەى کوشتن وپێشێلکردن و دەستبەسەرداگرتنى ئازادییەکان و بێدەنگکردنى راگەیاندنەکانمان کرد.
  • پاش ٥ـى ئوکتۆبەر هەڵوێستەکەمان توندترکردەوە، بۆیە داواى دەستلەکارکێشانەوەى حکومەت و ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پێشوەختەمان کرد هەروەها ئاشکراکردن و لێپێچینەوەى لە تاوانباران، ئەمانەش هەڵوێستى ئاشکرا و دیکۆمێنت کراون.
  • دەستپێشخەرییمان بۆ چارەسەرکردنى قەیرانەکە خستەڕوو کە چەندین نەخشەڕێگاى کێشا بۆ قۆناغێکى راگوزەر بۆ ئەوەى رێڕەوى پرۆسە سیاسییەکە راستبکاتەوە.
  • داوامانکرد خۆپیشاندانەکان بەشێوەیەکى ئاشتیانە بەردەوام بێت وەکو ئامرازێکى فشار لەپێناو چاکسازیکردنى سیستەمە سیاسییەکە و ناچاکردنى هێزە سیاسییەکان بە جێبەجێکردنى داخوازییەکانى جەماوەرەکە.