عەبادى و سیاسەتى میحوەرەکان
دیدگا و پابەندبوونەکانمان

عەبادى و سیاسەتى میحوەرەکان

  زۆرجار دەوترێت (وەکو بەشێک لە هەوڵەکانى بەلاڕێدابردن) کە عەبادى دەچێتەپاڵ و لایەنگیرى سیاسەتى میحوەرە هەرێمى و نەودەوڵەتییەکان دەکات. بەڵام جەختدەکەینەوە:

  • میحوەرى عەبادى عیڕاقە، و باوەڕى بە عیراقى سەنتەرە نەک عیڕاقى میحوەرەکان، لەکاتى حوکمڕانییەکەیشیدا ئەمەى بەرجەستەکرد. عەبادى نە ئەمریکییە نەش سەعودى و ئێرانى، ئەو عیڕاقییە بە خوێن و ئینتیما و دڵسۆزى و کردار،.. سیاسەتەکەى تایبەتمەند بوو بە ژیریی، وپەیوەندیى هاوسەنگى سەرپێخست لەگەڵ ئەو وڵاتانەى کە لە ململانێدان وەکو سەعودیەى عەرەبى و ئێران و ئەمریکا،.. کرۆکى دیدگاى عەبادى و نەسڕ میحوەربەندە لەسەر هاوسەنگى لە سیاسەتى دەرەوەدا بەپێى بنەماى رێساکانى رێزگرتنى یەکترى و پاراستنى سەروەریى و بەرژەوەندى هەمەلایانە، چونکە عیڕاق ناتوانێت سەقامگیرى بەدەست بێنێت بەبێ هەڵوێستى هاوسەنگ ئەمەش بەلەبەرچاوگرتنى بەرژەوەندییە عیڕاقییەکان. ئەوەى چاوەڕێیە عەبادى و نەسڕ لایەنگیری بکات، ئێمە سەنگوسووکى (مساوەمە) ناکەین لەسەر بەرژەوەندى وڵاتەکەمان،.. نەسڕیش دژ بە هیچ کەسێک نییە، وباوەڕمان بە هاوکارى و تەواوکەرى بەرژەوەندییەکانە، بەڵام بە دڵنیاییەوە ئێمە شوێنێک یان رێڕەوێک نین بۆ بەرژەوەندی وئەژینداى بێگانەکان ئیتر هەر لایەنێک بێت و ئەمەش بەهەر نرخێک بێت.
  • لەسەر ئاستى ستراتیژى هیچ وڵاتێک سەرکەوتوو نابێت لە قووتدانى عیڕاق و بردنى بۆ پاڵى خۆى، عیڕاق لە قووتدان گەورەترە، لە بنەڕەتیشەوە هەڵکەوتەى شوێنەکەى رێگرە لە قووتدانى یان لایەنگیریی بۆ میحوەرێکى دیاریکراو،.. ئەمەش راستییەکى جیۆسیاسى وجیۆکۆمەڵایەتى وجیۆستراتیژییە.
  • ئەمڕۆ عیڕاق دەکەوێتە نزماییەکى جیۆستراتیژییەوە و دەیکات بە چەقى ململانێى گەورەى هەرێمى و نێودەوڵەتى، وجیهان و ناوچەکە سەقامگیر نابن هەتا عیڕاقێکى بەهێز و هاریکار دانەمەزرێت کە لە توانایدابێت هاوسەنگییەکى ئەرێنى بدۆزێتەوە لە ناوچەکەدا، ئەگینا هەمووان ئەدۆڕێن، چونکە عیڕاقێکى لاواز وا دەکات لە ناوچەکە شل و خۆڵەمێشى بێت و ململاێى ناکۆتا بیتەنێت، وعیڕاقێکى دابەشکراویش کۆى ناوچەکە پارچەپەرچە دەکات، وعیڕاقێکیش وەک رێڕەوى بۆ ئەژینداکان گرێچنێکى ترسناک دەخوڵقێنێت بۆ ناوچەکە و جیهان کە ناتوارێت لێکەوتەکانى پێشبینى بکرێت،.. بۆیە درووستبوونى عیڕاقى سەنتەر لە بەرژەوەندى ناوچەکە وجیهاندایە، نەک عیڕاقى پاشکۆ ونامۆبوو،.. وئەمەیە دیدگاى ئێمە بۆ وڵاتەکەمان، عیڕاقێکى سەنتەر وبەهێز و پۆزەتیڤ.