کێ سەرکەوتنى بەدەستهێنا بەسەر داعشدا
دیدگا و پابەندبوونەکانمان

کێ سەرکەوتنى بەدەستهێنا بەسەر داعشدا

  چەندین جار سەرکردەى نەسڕ دکتۆر عەبادى جەختیکردۆتەوە:

  • ئەوە گەلى عیڕاق بوو کە سەرکەوتنەکەیان بەدەستهێنا، وهەندێک کەس ویستیان سەرکەوتنەکە بفڕۆشن بە لایەنى تر بەهۆى پاشکۆیەتى یان نامۆبوون یان بەرژەوەندى بەرتەسکیانەوە،.. بە قوربانیدانى عیراقییەکان بوو سەرکەوتنەکە بەدەستهێنرا نەک بە قوربانیدانى لایەنێکى تر، ودەبێت جیهان کڵاوەکانیان بەرز بکەنەوە بۆ عیڕاق و گەلەکەى.
  • بەڵى کەڵکمان وەرگرت لە ئەزموون و پشتیوانى ئەوانەى تر لە رووبەڕووبوونەوەى داعشدا، بەڵام خۆ پشتیوانییەکان بەخۆڕایى نەبوون، تەنانەت چەکەکانیش بە پارەى عیڕاق کڕدرابوون، وهێزە جەنگاوەرەکان عیڕاقى بوون، ورۆحە بەزەوەبووەکانیش بۆ لاى خوداى خۆیان هەر عیڕاقى بوون.
  • هەمێشە عەبادى سوپاسگوزارى دووپات دەکاتەوە بۆ هەموو ئەوانەى پاڵپشتیان کردین لە جەنگەکەماندا دژ بە تیرۆر، وهاوکات جەختیشدەکاتەوە لەسەر: تیرۆر پەتایەکى نێودەوڵەتیی جەنجاڵە، وکاتێک کە دەوڵەتەکانیش پاڵپشتیان دەکردین بەمەبەستى پاراستنى بوون و بەرژەوەندییەکانى خۆیان بوو لە مەترسییەکانى تیرۆر، نەک بۆ خاترى چاوە رەشەکانى عیراقییەکان بەڵکو ئەوان مەترسییەکانیان لەخۆیان دووردەخستەوە، وپاڵپشتییەکانیش بەخۆڕایى نەبوون،.. بۆیە جەنگەکان عیڕاقى بوون وخوێنەڕێژراوەکەش عیڕاقى بوو.. وسەرکەوتنەکەش عیڕاقى بوو بە ئیمتیاز.