ناو و پێناسە
ئێمە کێین؟

ناو و پێناسە

  • ئیئتلافى نەسڕى نیشتیمانى.
  • نەسڕ تەبەناى پڕۆژەیەکى نیشتیمانى گشتگیر دەکات بۆ دەوڵەتى عیڕاقى بە دید و بەرنامەگەلێکى ئاشکراوە.

  • نەسڕ پێکدێت لە کۆى ئەو نوێنەرانەى خۆى لە ئەنجوومەنە هەڵبژێردراوەکاندا (ئیئتلافى نەسڕ)، هەروەها لەو ئەندامانەى نێو جەماوەر کە پەیوەندییان بەڕیزەکانییەوە کردووە، وکۆمەڵێک کوتلە و رێکخراوى مەدەنى و کەسایەتى نیشتیمانى کاریگەر لە خۆ دەگرێت، نەسڕ زیاتر لە رەوتێکى نیشتیمانى دەچێت وەک لەوەى حزبێک یان تەکەتولێکى پەرلەمانى بێت.
  • نەسڕ بەهۆى پێگەى رەمزیی و رابەرایەتى دکتۆر حەیدەر عەبادییەوە یەک دەگرێت، وپشتبەستووە بە رێکخەرییە گشتییەکان و نووسینگەى فەرعى بۆ راپەڕاندى چالاکییەکانى، وپشتبەستووە بە رێچکەى کارى هەرەوەزى رێکخراو لە پڕۆژە و سیاسەتەکانیدا.
  • رەوتى نەسڕى نیشتیمانى مومارەسەى کارى خۆى دەکات لەسەر هەموو ئاستە سیاسی وراگەیاندن و کۆمەڵایەتییەکان، ودەکرێتەوە بەڕووى هەموو توێژەکانى کۆمەڵگا، وکاردەکات لەگەڵ هەموو هێزە نیشتیمانییە خێرخوازەکاندا، وئامانجى حوکمڕانییەکى ژیرە بۆ بەڕێوەبردنى وڵاتەکە.