ئیئتلافی نەسڕ: ئیدانەی پێشێلکردنی سەروەریی عیڕاق دەکەین و هۆشداری دەدەین لە بەردەوامبوونی
بەیاننامە ودەستپێشخەریی

ئیئتلافی نەسڕ: ئیدانەی پێشێلکردنی سەروەریی عیڕاق دەکەین و هۆشداری دەدەین لە بەردەوامبوونی

ئیئتلافی نەسڕ ئیدانەی پێشێلکردنی بەردەوامی سەروەریی عیڕاق دەکات، و هەموو بەرپرسیارێتی لێکەوتەکانی پێشێلکردنی حورمەتی عیڕاق وەک خاک و گەل دەخاتە ئەستۆی وڵاتە پێشێلکارەکان، وداخوازە لە حکومەت مومارەسەی توانا و بەرپرسیارێتییەکانی خۆی بکات بۆ پاراستنی سەروەریی و کەرامەتی عیڕاق.

وئیئتلافی نەسڕ جەختدەکاتەوە لەسەر ئەوەی ئەم پێشێلکارییانە پەشێوی و ناسەقامگیریی لە ناوچەکەدا زیاتر دەکات، ولە داهاتووشدا هیچ وڵاتێک دەرباز نابێت لە کاریگەرییە نەرێنییەکانی لەسەر ئاسایش و سەوەرییەکەی..