ئیئتلافی نەسڕ پشتیوانی خۆی بۆ حکومەتەکەی کازمی رادەگەیەنێت سەرەڕای تەحەفوزی تووندی لەسەر بەشبەشێنە وبەرژەوەندیخوازیی ورێککەوتنە پێشوەختەکان کە لەلایەن هەندێک هێزی سیاسییەوە سەپێندران. پشتیوانی نەسڕ بۆ حکومەتەکەی کازمی لە تێگەیشتنی ئیئتلافەکەوە سەرچاوە دەگرێت بە ترسناکی دۆخی دەوڵەت وقەیرانەکانی ئێستاوەی
کە پێویست دەکات یەکگرتووبین لە بەرامبەریاندا بۆ تێپەڕاندنیان. هاوکات نەسڕ جەختدەکاتەوە لەوەی حکومەتەکەی کازمی حکومەتێکی کاتییە بۆ قۆناغێکی راگوزەر وئینتیقالی، وسەرکەوتنی بەندە بە بەجێهێنانی ئەرکەکانی قۆناغە ئینتیقالییەکەوە وپێشەنگی ئەم ئەرکانە ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی بێ غەڵوخێچە وسانسۆرکردنی چەک بۆ دەستی دەوڵەت و سەپاندنی دەسەڵاتی یاسا و بەجێهێنانی داخوازییەکانی خۆپیشاندەران و بەسزا گەیاندنی تاوەنباران.
حکومتەکەی کازمی وەکو بەدیلێک هاتەپێش بۆ هەڵە وگوناهەکانی حکومەتی پێشوو بەرامبەر بە گەڵ ودەوڵەت، وئەرکە سەرەکییەکەی رابەرایەتیکردنی سیستەمە سیاسییەکەیە بەرەو گۆڕانکاری راستەقینە لەڕێی گرتنەبەری رێوشوێنەکانی قۆناغە راگوزەرەکەوە، بۆیە پاڵپشتیکردن وموعارەزەکردنی حکومەتەکەی کازمی بەند وپەیوەستە بە جددیبوون وتواناییەوە بۆ بەجێهێنانی ئەرکەکانی گۆڕانکارییە ئینتیقالییەکە، وبەو مەرجەیش کە نەبێت بە درێژکراوەی ئەوانەی پێش خۆی و بچێتە ژێر رکێفی هاوکێشەی بەرژەوەندییە تایفەگەریی و حیزبییەکانەوە لەسەر حیسابی بەرژەوەندی گەل و وڵات.
ئیئتلافی نەسڕ جارێکیتریش داوا لە هێزە سیاسییەکان دەکات ئەوانەی کە بەشداربوون لە حکومەتدا کە بە بەرپرسیارێتییەکی بەرزەوە مامەڵە بکەن لەگەڵ ئەرکەکانی حکومەتەکەی کازمیدا، وخۆیان پاکبکەنەوە لە بەشبەشێنە وقووتدانی دەوڵەت، ئەولەویاتی خۆیشیان رێکبخەنەوە لەسەر بنەمای پێویستییەکانی چاکسازیکردنی بوونیادی سیستەمەکە و دەرچوون بە کەمترین زیان لەم قەیرانە هەنووکەییەوە، وهەستی بەرپرسیارێتی بەرزبکەنەوە بەرامبەر بە پشتیوانیکردنی حکومەت و ئەو رێوشوێنانەی کە دەیانگرێتەبەر بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکانی قۆناغە ئینتیقالییەکە، هەروەها دەبێت خۆیان بەدووربگرن لە پشتگوێخستنی داخوازییە رەواکانی جەماوەر بۆ بونیادنانی سیستەمێکی سیاسی یەکسان کە ئیرادەی هەڵبژاردنێکی جەماوەری ئازاد خوڵقێنەری بێت. وئیئتلافی نەسڕ داوا دەکات لە بەڕێز کازمی تەواوی دەسەڵاتەکانی خۆی و بە هەموو هێز و توانایەوە مومارەسە بکات بەمەبەستی زامنکردنی بەجێهێنانی ئەرکی وەزارەتە کاتییەکەی.