دکتۆر حەیدەر ئەلعەبادی لە نووسینگەکەی خۆیدا پێشوازی کرد له پارێزگاری کەربەلا بەڕێز نەسیف ئەلخەتابی.
لە دیدارەکەدا تاوتوێی دۆخی پارێزگای کەربەلا کرا لە رووی ئەمنی و ئابوورییەوە و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان بۆ دانیشتووانەکەی هاوکات ئەو رێوشوێنانەی کە گیراونەتەبەر بۆ بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە پارێزگاکەدا.
هەروەها دیدارەکە تاوتوێی پلانە داهاتووەکانی بەخۆیەوە بینی و چۆنییەتی تێپەڕاندنی ئاستەنگەکان و نەهێشتنیان بەمەبەستی خزمەتکردنی هاوڵاتیانی کەربەلا.