عەبادى و فایلەکانى گەندەڵى ٢٠١٤-٢٠١٨
دەستکەوتە نیشتیمانییەکانمان

عەبادى و فایلەکانى گەندەڵى ٢٠١٤-٢٠١٨

پەیڕەو، دەسکەوت، کات، وئاماژە

  • زۆرجار دەوترێت: دکتۆر حەیدەر عەبادى سەرکەوتوو بوو لە بنبڕکردنى تیرۆرى داعشیدا، وزەوى ئازادکرد و کەرامەتى گەڕانەوە، سەرکەوتوو بوو لە گێڕانەوەى هاوسەنگى بۆ پەیوەندیى لەگەڵ هەرێمى کوردستاندا، وبە مامەڵەکردنە نیشتمانییەکەى توانى تایفەگەرى نەهێڵێت، وتوانى ئابوورى بپارێزێت لە داڕمان سەرەڕاى بەتاڵبوونى خەزێنە و داکشانى نرخى نەوت، وبێلایەنى پاراست و نەخزایە سیاسەتى میحوەرە هەرێمى و نێودەوڵەتییەکانەوە بەمەش بەرژەوەندى و سەروەریى نیشتیمانى پاراست ..وهتد، بەڵام شکستى هێنا لە نەهێشتنى بەفێڕۆدان وگەندەڵیدا، وبە دەستێکى پۆڵایینەوە لە گەندەڵى نەدا.

 

  • پرسیارگەلیکى رەوا، وئەرکى هاوڵاتییە کە داواکارى هەبێت و چاودێرى و لێپێچینەوە بکات، ئەمە کرۆکى هاوڵاتیبوونییەتى، چونکە دوڵەت دەوڵەتى خۆیەتى و پارەکەش پارەى خۆیەتى، بەرپرسەکەش هیچ نییە بێجگە لە کەسێک کە دەسەڵات و سامان بە ئەمانەتی کراوە.

 

  • بەڵام، بۆ ئەوەى داوەرییەکە دادپەروەرانە بێت، دەبێت پێوەرەکان بکرێت بە بنەما بۆ بڕیاردان لەسەر ئەدا وهەڵسەنگاندنى دەرەنجامەکان، وپێوەرەکانیش بریتین لە: پەیڕەو و دەسکەوت و کات و ئاماژە، .. پرسیارەکەش لێرەدا ئەوەیە: ئایا پەیڕەوەکەى عەبادى پەیڕەوى گەندەڵى بوو، وئایا ئەو هیچ دەسکەوتێکى هەبوو لە رووبەڕووبوونەوەى گەندەڵیدا، وئایا ئامژەکان کە بەجەستەى دەوڵەتەوەن و بەپێى چەند دەستەیەکى بێلایەن ئەم پەیڕەو و دەسکەوتانە دەسەلمێنن؟

 

 

  • مەبەست بەرگریی کردن نییە لە عەبادى، بەڵام پرسیارەکەى تر ئەوەیە: ئایا ماوەى حوکمڕانییەکەى عەبادى قۆناغى خۆشى و پاڵدانەوە بوو بۆ ئەوەى ئەو بتوانێت چارەسەرى کۆى فایلەکانى دەوڵەت بکات بە سانایی؟ یان ئەو وێرانەى وڵاتێکى گرتەدەست کە دەبوایە سەرەتا ئازادى بکات و دووبارە بینێتە سەرپێى خۆى و بەیەکى بنێتەوە ئینجا دەستبکات بە پرۆسەکانى چاکسازى و چاککردن؟ وئایا ئەو کاولکاریى و گەندەڵى و فەوزایەى کە عەبادى بوو بە میراتگرى چارەسەر دەبوو بە گورزێک، یان بە فەرمانێک، یان بە گرتنەبەرى رێوشوێنێک؟ یان هێندە ئەو میراتە بەجێماوە فراوان و جەنجاڵ و بەیەکداچوو وقووڵ بوو کە پێویستى بە کات و خوودرێژى و ژیریی هەبوو بۆ ریشەکێشکردن و بنبڕکردنى؟... ئەم پیاوە ساڵەکانى حوکمڕانییەکەى بەسەربرد لە سەردانیکردنى ژوورێکى ئۆپراسیۆێنێکەوە بۆ ژوورى ئۆپراسیۆنێکى تر، ولە بەریەکى سەربازییەوە بۆ بەرەیەکى تر، ولە کۆبوونەوەیەکى دارایی و کارگێڕى و ئەمنییەوە بۆ یەکێکى تر، سەربارى ئەوە توانى کۆمەڵێک دەسکەوت بەجێبێنى لە گۆڕەپانى نەهێشتنى گەندەڵیدا کە حکومەتەکانى پیش خۆى نەیانتوانى ئەنجامى بدەن،.. ئەمەیە دەقى ئاماژەکانى رێکخراوى شەفافییەتى نێودەوڵەتى کە باس لەبارەیەوە دەکات و جەخت دەکاتەوە لەسەر دابەزینى ئاستى گەندەڵى بە رێژەى ١٧% لە ماوەى حوکمڕانییەکەى عەبادیدا، هەروەها دەڵێت کە حکومەتەکەى وەکو پەیڕەو و دەسکەوت و لە کاتوساتێکى قورس و بە شێوەیەکى پێوانەیى و کاریگەر توانى بەفێرۆدان و گەندەڵى کەمبکاتەوە، وبە ئاڕاستەیەکى درووستدا رێچکەى گرتبوو بۆ سنووردانان بۆ گەندەڵى ئەگەر هاتبا و بەردەوامبوایە لە حوکمڕانى و بەڕێوەبردنى وڵاتدا.

 

  • سەرەڕاى ئەمە دەوترێت: کامانەن ئەو رێوشوێن و دەسکەوتانەى کە عەبادى کردنى بە بنەما بۆ رووبەڕووبوونەوەى گەندەڵى؟.. بۆ مێژوو فەرموون ئەمە بەشێکیانن:
  • وەستاندنى هەناردەکردنى نەوتى بەقاچاخ براو بەمەش چەندین ملیار دۆلارى گەڕانەوە بۆ خەزێنەى دەوڵەت.
  • کەڵک لە ئەزموونى نێودەوڵەتى وەرگیرا لە گۆڕەپانى بنبڕکردنى گەندەڵى و لێکۆڵەرى نێودەوڵەتى هێنرا بۆ بەشوێنکەوتنى پارە و موڵکى تۆمەتباران بە گەندەڵى لە ناوەوە و دەرەوەى عیڕاقدا، وبەفیعلیش کۆمەڵێک کەس زیندانى کران.
  • بۆ یەکەمین جار لە مێژووى عیڕاقدا گەورە بەرپرسانى پێشوو کە لە ژێر چاودێریدا بوون لە دەرەوى عیراق، هێنرانەوە بۆ عیڕاق بۆ دادگایی کردنیان بە تۆمەتەکانى گەندەڵى (وەزیر و پلە تایبەتەکان).
  • دامەزراندنى ئەنجومەنى باڵاى رووبەڕووبوونەوەى گەندەڵى بەسەرۆکایەتى خودى عەبادى خۆى، بەمەبەستى زامنکردنى هەماهەنگى گاریگەر لەنێوان دەزگاکانى نەهێشتنى گەندەڵى بۆ جێبەجێکردنى ئەرکەکانیان.
  • هەموارکردنى پڕۆژە یاساى قازانجى ناشەرعى (ئەمەت لە کوێوە پەیداکرد؟) ٢٠١٦ز، کە بریتییە لە یەکەمین پڕۆژە یاسای تایبەت بە حیسابى دارایى کە کۆمەڵیک جەزا و رێکار لەخۆ دەگرێت بۆ پێوانەکردنى هەڵاوسانى حیسابە داراییەکان، کە ئەنجوومەنى نوێنەران هەموارى نەکرد.
  • تەشریعکردنى یاساى پاراستنى شایەتحاڵ و شارەزایان وچاوساغ و تاوانلێکراوان ژمارە (٨٥ بۆ ساڵى٢٠١٧) ویاساکە پاراستنى شایەتحاڵ و شارەزایان وچاوساغ و تاوانلێکراوانى گۆڕەپانى رووبەڕووبونەوەى گەندەڵى دەستەبەر دەکات.
  • چاوخشاندنەوە بە وەرگرتنى گەورە فەرمانبەرانى حکومى بۆ پۆستەکەنیان لەوانەى کە راپێچى دادگا کراون بە تۆمەتەکانى گەندەڵى و دوورخستنەوەى هەندێکیان.
  • کەمکردنەوەى خەرجى بەهۆى ئەو بەفێڕۆدانەى کە درووستى دەکات لە داهاتى گشتیدا، وپیکهێنانى تیمێکى تایبەت بە گێڕانەوەى پارە و تاوانبارەکان.
  • کارکردن بۆ داخستنى رێچکەکانى گەندەڵى لە گومرکەکاندا لە رێگەى دانانى رێکار و رێوشوێنى نوێیەوە بە کەڵک وەرگرتن لە ئەزموونە نێودەوڵەتییەکان.
  • کەمکردنەوەى مووچەى نوێنەران و وەزیرەکانى ئێستا و پێشوو بۆ نیوە.
  • کەمکردنەوەى ژمارەى پاسەوانە تایبەتەکانى بەرپرسان بە رێژەى ٩٠% کە بوودجە وهێزە ئەمنییەکانى بەتاڵان دەبرد.
  • هەڵوەشاندنەوەى یاسا تایبەتەکان لەمەڕ مووچەى خانەنشینى پلە باڵاکانى بەرپرسەکان کە لە دەرەوەى یاساى خانەنشینى یەکگرتوو بوو.
  • هەڵوەشاندنەوەى نەسریەیى تایبەتى سەرۆکایەتییەکان و دەستەکانى سەر بەو سەرۆکایەتییانە.
  • هەڵوەشاندنەوەى پۆستە زیادەکان، جێگرانى سەرۆکاییەتى کۆمار و سەرۆکاییەتى ئەنجومەنى وەزیران.

 

  • هەروەها، دەبیت بگەڕێینەوە بۆ خوێندنەوەى داتا فەرمییەکانى دەستەى دەستپاکى بۆ ئەوەى بزانین راپۆرتى ساڵەکانى ٢٠١٥ تا ٢٠١٨ چیمان پێ دەڵێن بەمەبەستى زانینى ئەو دەستکەوتانەى کە بەدەستهێنران بەهۆى ئەو رێوشوێنانەوەى کە حکومەتەکەى عەبادى لەبەریگرتن و بەهۆى هاریکاریکردنى لە رووبەڕووبوونەوەى گەندەڵیدا.

فەرموون ئەمانەى خوارەوە داتا فەرمییەکانن بەپێى داتا ساڵانەییەکانى دەستەى دەستپاکى :

ساڵى 2015

   کۆى گشتى ئاگەدارکردنەوەکان(بلاغات) وهەواڵ پێدانەکان(اخبارات) وکەیسە جەزائییەکان(18969) بوو کە (13067) حاڵەتیان یەکلایى کرایەوە، وژمارەى ئەوانەى کە راپێچى دادگاى پەیوەست کران (3955) تۆمەتبار بوون، کە (18)یان وەزیر یان هاوئاستیان بوون و(32) بڕیارى راپێچیکردن دەرکرا بۆیان، و(185) کەسیش کە خاوەنى پلەى فەرمانبەرى تایبەت بوون و بەڕێوەبەرى گشتی یان هاوئاستیان بوون (326) بڕیارى راپێچیکردن دەرکرا بۆیان. وکۆى گشتى ئەو پارە گشتییانەى کە بەدەستهێنرایەوە ئەوانەى کە فەرماندرا بە گێڕانەوەیان وبەفێڕۆدانیان ڕاگیرا لەپێناوى پاراستنى پارەى گشتیدا بڕەکەى (1.169.306.086.136) یەک تریلیۆن وسەد وشەست ونۆ ملیار وسێ سەد وشەش ملیۆن وهەشتا وشەش هەزار وسەد وسی وشەش دینارى عیڕاقى بوو . وژمارەى بڕیارەکانى قەدەغەکردنى گەشتکردن گەیشتە (334) بڕیار، کە  (20) وەزیر یان هاوئاستیانى گرتەوە و(314) کەسی تریشى گرتەوە کە خاوەن پلەى تایبەت و بەڕێوەبەرى گشتى و هاوئاستیان بوون.

 

ساڵى 2016

  کۆى گشتى ئاگەدارکردنەوەکان(بلاغات) وهەواڵ پێدانەکان(اخبارات) وکەیسەکان گەیشتە(18028) کە (13863) حاڵەتیان یەکلایى کرایەوە، و فەرمانەکانى دەستگیرکردنیش گەیشتە(3198) فەرمان کە (836) فەرمانیان جێبەجیکرا، و ژمارەى ئەو حوکمى ئیدانانەى کە پلەى یەکلاییکەرەوەیان وەرگرت (355) حوکم بوو کە (4) حوکمیان بەسەر دوو وەزیردا درا و(18) حوکمیش بەسەر (18) کەسى خاوەن پلەى تایبەت و بەڕێوەبەرى گشتى وهاوئاستیاندا درا.  وکۆى گشتى ئەو پارە گشتییانەى کە بەدەستهێنرایەوە ئەوانەى کە فەرماندرا بە گێڕانەوەیان وبەفێڕۆدانیان ڕاگیرا بڕەکەى (2،599،814،370،554) دوو ترلیۆن وپێنج سەد ونەوەت ونۆ ملیار وهەشت سەد وچواردە ملیۆن وسێ سەد وحەفتا هەزار وپێنج سەد وپەنجا وچوار دینارى عیڕاقى بوو.

سنة 2017

    کۆى گشتى ئاگەدارکردنەوەکان(بلاغات) وهەواڵ پێدانەکان(اخبارات) وکەیسەکان گەیشتە (٢٠٨٨٠) کە (١٦١٨٠) حاڵەتیان یەکلایى کرایەوە، وژمارەى بڕیارەکانى قەدەغەکردنى گەشتکردن بۆ دەرەوەى عیڕاق گەیشتە (٣١٥) بڕیار، و (٢٩٣) پرۆسەى دەستبەسەرداگرتنى دەستبەجێ، وژمارەى ئەو تۆمەتبارانى کە لە کاتى تێوەگلاندا گیراون گەیشتە (٤٨٣) تۆمەتبار، وژمارەى ئەو کەیسە جەزائییانەى کە راپێچى دادگاى پەیوەست کراون –دادگاى تاوانکارى(٢٤١٢) کەیس بوون، کە (٣٩٠١) بڕیارى راپێچکردنى لەخۆ گرتبوو، تێیدا (٣٠٩٥) تۆمەتبار راپێچکران، کە (١٨)یان وەزیر یان هاوئاستیان بوون، کە (٢٤) بڕیارى راپێچیکردنیان بۆ دەرکرا، و (١٧٦)  کەسی خاوەن پلەى تایبەت و بەڕێوەبەرى گشتی یان هاوئاستیان بوون، کە (٢٨٥) بڕیارى راپێچیکردنیان بۆ دەرکرا. وکۆى گشتى ئەو پارە گشتییانەى کە بەدەستهێنرایەوە ئەوانەى کە فەرماندرا بە گێڕانەوەیان وبەفێڕۆدانیان ڕاگیرا بڕەکەى (١٬٣٠٥٬٦٩٤٬٦٤٤٬٤٩٢) یەک ترلیۆن وسێ سەد وپێنج ملیار و شەش سەد ونەوەت وچوار ملیۆن وشەش سەد وچل وچوار هەزار وچوار سەد ونەوەت ودوو دینارى عیڕاقى بوو.

لە 1/1/2018 تاوەکو 30/6/2018

     کۆى گشتى ئاگەدارکردنەوەکان(بلاغات) گەیشتە (1361) ئاگەدارکردنەوە بە رێژەى 96%ـى یەکلاییکردنەوە، و ژمارەى وهەواڵ پێدانەکان(اخبارات) گەیشتە (1916) هەواڵ بە رێژەى 62.4%ـى یەکلاییکردنەوە، وژمارەى کەیسە جەزائییەکان گەیشتە (4563) کەیس بە رێژەى  61.5%ـى یەکلاییکردنەوە، ژمارەى فەرمانە دادوەرییەکانى هێنانە بەردەم دادگا گەیشتە (2791) فەرمان  بەسەر  3258 تۆمەتبار کە 10 ـیان وەزیر یان هاوئاستیان بوو و171 کەسى خاوەن پلەى تایبەت وبەڕێژەى 76%ـى یەکلاییکردنەوە، وژمارەى فەرمانەکانى دەستگیرکردن گەیشتە (1071) فەرمان بەڕێژەى 56.94%ـى یەکلاییکردنەوە، و ژمارەى فەرمانى دەستبەسەرکردنە دادگایەکان گەیشتە (736) فەرمان کە 10 فەرمانیان دژ بە 7 تۆمەتبارى پلە تایبەت دەرکراوە، وژمارەى بڕیارەکانى قەدەغەکردن لە گەشتکردن بۆ دەرەوەى عیراق گەیشتە (97) بڕیار کە 3 بڕیاریان بۆ وەزیر یان هاوئاستیان دراوە و 1٠ـیانیش بۆ پلە تایبەتەکان و84 ـیشیان بۆ کەسانى خوار پلەکانى پێشووە دەرکراوە، وژمارەى پرۆسەکانى دەستگیکردن بەهۆى تێوەگلان بە بەرتیل و دزین و تەزویروە گەیشتە 216 پرۆسە، وژمارەى ئەو کەیسە جەزائییانەى کە راپێچى دادگاى پەیوەست کراون –دادگاى تاوانکارى (1041) کەیس بوون، وکۆى گشتى ئەو پارە گشتییانەى کە بەدەستهێنرایەوە نزیکەى (386) مليار دينارى عیڕاقى بوو، وژمارەى فایلەکانى رادەستکردنەوەى هەڵهاتووەکان لە یاسا گەیشتە (144( فایل، وژمارەى فایلەکانى بەدەستهێنانەوەى پارە بەقاچاخ براوەکان گەیشتە (40) فایل.

  • مەبەست داکۆکیکردن نییە لە عەبادى، بەڵام وەکو هەڵسەنگاندنێک بۆ قۆناغە حوکمڕانییەکەى، کاریگەرترین و باشترین بوو بە پەیڕەو و پلان و رێوشوێنەکانى رووبەڕووبوونەوەى گەندەڵى و بەفێرۆدان، وهەوڵى دەدا بۆ تەواوکردنى قۆناغەکانى بونیادنانى دەوڵەت پاش ئازادکردن ویەکخستنى وڵات ئەمەش بەشێوەیەک کە سیستەمە گەندەڵەکان هەڵبوەشێنێتەوە کە بەربڵاون وەکو کلتوورێک و لەلایەن سیستەمى بەشبەشێنە و بەرژەندگەرایى سیاسییەوە دەپارێزرێ.