خوێندکاران ولاوانی نەسڕ بەردەوامن لە دابەشکردنی کۆمەکەکان..  بەسۆلیدارێتی سەردەکەوین  دەگاتە پارێزگای سلێمانی
پارێزگاکان

خوێندکاران ولاوانی نەسڕ بەردەوامن لە دابەشکردنی کۆمەکەکان.. بەسۆلیدارێتی سەردەکەوین دەگاتە پارێزگای سلێمانی

تیمی خۆبەخشی خوێندکاران ولاوانی نەسڕ دەگەنە شاری سلێمانی بەمەبەستی دابەشکردنی سەبەتە خۆراکییەکە لە تەواوی پێداویستییەکان بەسەر خێزانە کەمدەرامەتەکاندا کە نیشتەجێی گەڕەکە هەژارنیشین و هەڕەمەکییەکانی شارەکەن، ئەمەش لە چوارچێوەی هەڵمەتی "بەسۆلیدارێتی سەردەکەوین" کە زیاد لە سێ هەفتەیە لە شاری بەغدادەوە دەستیپێکردووە، وهاوکات بوو لەگەڵ دەستپێکی قەدەغە خۆپارێزییەکە کە سەپێندرا پاش بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا وبووە هۆی پەککەوتنی کار وکەسابەتی کەسانی خاوەن داهاتی رۆژانە.

"ئایات ئەلموزەفەر" بەرپرسی خوێندکاران ولاوانی نەسڕ لە ئیئتلافی نەسڕ رایگەیاند: "هەڵمەتەکە بە فەرمان وئاڕاستەکردنی دکتۆر حەیدەر عەبادی دەستیپێکرد، وسەرباری ئەو دۆخە ئەمنی و تەندرووستی و لۆجستییەی کە هاتووچۆ دەرگیری بووە، بەڵام هەستکردنمان بە بەرپرسیارێتی نیشتیمانیی ناچارمان دەکات بە پێشکەشکردنی هاوکاری بە کەسوکارەکانمان لە تەواوی پارێزگاکانی عیڕاقدا".

شایەنی باسە، تاوەکو ئێستا ئەم سەبەتە خۆراکییە لە هەریەک لە پارێزگاکانی بەغداد وکەربەلا وئەنبار ونەجەفی شەریف ودیالا ومەیسان وبەسڕە و واسیت ودیوانییە وسەڵاحەدین وموسەنا وزیقار ونەینەوا وکەرکوک وهەولێردا دابەش کراوە، وهەڵمەتەکەش بەردەوام دەبێت تاوەکو کۆی پارێزگاکان دەگرێتەوە.