سەبەتە خۆراکییەکە لە دهۆکدا کۆتایی بە گەشتەکەی خۆی هێنا
پارێزگاکان

سەبەتە خۆراکییەکە لە دهۆکدا کۆتایی بە گەشتەکەی خۆی هێنا

پاش نزیکەی یەک مانگ لە دەستپێکردنی وتێپەڕینی بە۱۷ پارێزگا، ئەمڕۆ تیمی خۆبەخشی خوێندکاران ولاوانی نەسڕ گەیشتە پارێزگای دهۆک بەمەبەستی دابەشکردنی سەبەتە خۆراکییەکە لە تەواوی پێداویستییەکان بەسەر خێزانە کەمدەرامەتەکاندا.

ئەمەش پاش ئەوەی بەفەرمان وئاڕاستەکردنی دکتۆر حەیدەر عەبادی، هەڵمەتێکی خۆبەخشانە دەستیپێکرد لەژێر ناونیشانی "بەسۆلیدارێتی سەردەکەوین" ئەمەش هاوکات بوو لەگەڵ دەستپێکی رێوشوێنەکانی قەدەغە خۆپارێزییەکە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرناوە، کە لێکەوتەی خراپی هەبوو لەسەر ژیانی خێزانە ئاوارە وکەمدەرامەتەکاندا کە بژێویان لەسەر داهاتی رۆژانەیە.

"ئایات ئەلموزەفەر" بەرپرسی خوێندکاران ولاوانی نەسڕ لە ئیئتلافی نەسڕ رایگەیاند: هەڵمەتەکەمان لە شاری دهۆک گەیشتە ناوچەکانی دۆمیز وموعسکەر وکیڤلا.

شایەنی باسە سەبەتە خۆراکییەکە لە سێ هەفتەی رابردوودا پارێزگاکانی بەغداد وکەربەلا وئەنبار ونەجەفی شەریف ودیالا ومەیسان وبەسڕە و واسیت ودیوانییە وسەڵاحەدین وموسەنا وزیقار ونەینەوا وکەرکوک وهەولێر وسلێمانی گرتەوە.