دکتۆر ئەلعەبادی لەگەڵ وەزیری کارەبادا تاوتوێی پلانەکانی وەزارەتەکە دەکات بۆ وەرزی هاوین
سەرۆکاییەتی نەسڕ

دکتۆر ئەلعەبادی لەگەڵ وەزیری کارەبادا تاوتوێی پلانەکانی وەزارەتەکە دەکات بۆ وەرزی هاوین

دکتۆر حەیدەر ئەلعبادی، لە نووسینگەکەی خۆیدا پێشوازی کرد لە وەزیری کارەبا ماجد حەنتوش.

سەرەتا دکتۆر ئەلعەبادی پیرۆزبایی لە وەزیری میوان کرد بەبۆنەی بەدەستەوەگرتنی ئەرکە نوێیەکەی، دواتر تاوتوێی پلان و دۆخی سیستەمی کارەبایی کرا و رێژەکانی بەرهەمهێنان و ئاماداکارییەکان بۆ وەرزی هاوین و گرنگی چڕکردنەوەی هەوڵەکان لە قۆناغی داهاتوودا بۆ پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بە هاوڵاتیان هەروەها گرنگی دانانی ستراتیژێک بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکانی گواستنەوە و دابەشکردنی وزەی کارەبا وزامنکردنی جێگیربوونی.