دكتۆر حەیدەر ئەلعەبادی چاویکەوت بە سەرۆکی وەزیران بەڕێز موستەفا ئەلکازمی وتاوتوێی پێشهاتە نوێیەکانی وڵاتەکەی لەگەڵدا کرد
سەرۆکاییەتی نەسڕ

دكتۆر حەیدەر ئەلعەبادی چاویکەوت بە سەرۆکی وەزیران بەڕێز موستەفا ئەلکازمی وتاوتوێی پێشهاتە نوێیەکانی وڵاتەکەی لەگەڵدا کرد

دکتۆر حەیدەر ئەلعەبادی، رۆژی شەممەی رابردوو، چاویکەوت بە بەڕێز موستەفا ئەلکازمی.

لە دیدارەکەدا تاوتوێی پێشهاتە سیاسیی وئەمنیی وئابوورییە نوێیەکان کرا وئەو رێچارانەی کە دەبنە هۆی دانانی چارەسەری سەرکەوتوو بۆ ئەو ئاستەنگە جۆراوجۆرانەی کە رووبەڕووی وڵاتەکە بووەتەوە، ولەوانەش قەیرانە داراییەکە، وپەتای کۆرۆنا، وئەو دۆخە ئەمنییە ناسەقامگیرەی بەشێک لە پارێزگاکان، وپەیوەندییەکانی دەرەوە، وکەیسی خزمەتگوزاری، ئەمانە و بێجگە لە هەڵبژاردنی پێشوەختە وداواکارییە رەواکانی خۆپیشاندەران.

ولە دیدارەکەدا جەختیشکرایەوە لەسەر گرنگی بوونی سەقامگیرییەکی سیاسی کە درفەت بڕەخسێنێت بۆ حکومەتی ئێستا تاوەکو بڕیار بدات لەسەر رێوشوێنی پێویست بەمەبەستی دەرهێنانی وڵاتەکە لەو قەیرانانەی کە دەرگیری بووە.