دکتۆر ئەلعەبادی لەگەڵ پارێزگاری بەغدادا تاوتوێی واقیعی خزمەتگوزاریی وئابووریی وئەمنیی شارەکە دەکات
سەرۆکاییەتی نەسڕ

دکتۆر ئەلعەبادی لەگەڵ پارێزگاری بەغدادا تاوتوێی واقیعی خزمەتگوزاریی وئابووریی وئەمنیی شارەکە دەکات

دکتۆر حەیدەر ئەلعەبادی سەرۆکی ئیئتلافی نەسڕ، ئەمڕۆ سێشەممە، لە نووسینگەکەی خۆیدا، پێشوازیی کرد لە بەڕێز مەحەمەد جابر ئەلعەتا.

لە دیدارەکەدا تاوتوێی دۆخی پارێزگای بەغداد کرا وگرنگیی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە هاوڵاتیان وهەوڵدانی زیاتر بۆ گەشەپێکردنی واقیعی ژیان تێیدا لە کاتێکدا وڵاتەکە رووبەڕووی ئاستەنگی جۆراوجۆر بووەتەوە کە دەبێت هەمووان لە هەوڵی داڕشتنی ئەو پلانانەدا بن کە یارمەتیدەرن بۆ تێپەڕاندنیان.