دكتۆر ئەلعەبادی پێشوازی دەکات لە بەڕێز عەدنان درجال وەزیری لاوان و وەرزش
سەرۆکاییەتی نەسڕ

دكتۆر ئەلعەبادی پێشوازی دەکات لە بەڕێز عەدنان درجال وەزیری لاوان و وەرزش

دکتۆر حەیدەر ئەلعەبادی لە نووسینگەکەی خۆیدا پێشوازیی کرد لە وەزیری لاوان و وەرزش بەڕێز عەدنان درجال.

دکتۆر ئەلعەبادی پیرۆزبایی لە بەڕێز عەدنان درجال کرد بەبۆنەی دەستنیشانکردنی وەکو وەزیری لاوان و گەنجان و ئاواتی سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکە نوێکەیدا.

لە دیدارەکەدا تاوتوێی واقیعی فەرامۆشکراوی لاوان کرا وگرنگی ئاوڕدانەوە لەم توێژە گرنگە کە داهاتووی ئەم وڵاتەن وفەراهەمکردنی هەر شتێک کە دەبێت هۆی پشتیوانی کردنیان بۆیان، هەروەها تاوتوێی دۆخی وەرزش کرا وکارکردن بۆ بەدەستهێنانی دەستکەوتی گرنگ بۆ وەرزشی عیڕاقیی لەسەر ئاستی هەموو یارییەکاندا وتەواوکردنی ژێرخانی یاریگاکان و دابینکردنی ژینگەیەکی درووست کە لە توانایدا بێت خواستەکانی نێوەندە وەرزشییەکە و جەماوەر بەجێ بێنێت.