دكتۆر ئەلعەبادی پێشوازی دەکات لە وەزیری گواستنەوە و تاوتوێی کاروباری وەزارەتەکەی لەگەڵدا دەکات بەمەبەستی پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاریی بە هاوڵاتیان
سەرۆکاییەتی نەسڕ

دكتۆر ئەلعەبادی پێشوازی دەکات لە وەزیری گواستنەوە و تاوتوێی کاروباری وەزارەتەکەی لەگەڵدا دەکات بەمەبەستی پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاریی بە هاوڵاتیان

دکتۆر حەیدەر ئەلعەبادی، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە نووسینگەکەی خۆیدا، پێشوازیکرد لە وەزیری گواستنەوە بەڕێز ناسڕ بەندەر.

دکتۆر ئەلعەبادی پێرۆزبایی لە وەزیری میوان کرد بەبۆنەی بەدەستەوەگرتنی ئەرکە نوێیەکەی، هەروەها پیرۆزبایی جەژنی پیرۆزی رەمەزانیان گۆڕییەوە، ولە دیدارەکەدا تاوتوێی واقیعی ئێستای کەرتی گواستنەوە و پلانە داهاتووەکانی وەزارەتەکە کرا هەروەها گرنگی کارکردن بە ستراتیژێکی زانستی و کاریگەر بۆ پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بە هاوڵاتیان هاوکات لە پێناو گەشەپێکرنی دەزگاکان و ژێرخانی وەزارەتەکە بەمەبەستی هاوشانبوونی لەگەڵ ئەو پێشکەوتنەی کە لە وڵاتانی تری جیهاندا پێیگەیشتوون.