هاوپەیمانیی نەسڕ: عەبادی لەگەڵ ڕێککەوتنێکی سیاسی هاوسەنگدایە، تێیدا داواکارییەکانی چوارچێوە و ڕەوت لەخۆ بگرێت لە چوارچێوەی ڕێککەوتنێکی نیشتمانی دەستووریدا
بەیاننامە ودەستپێشخەریی

هاوپەیمانیی نەسڕ: عەبادی لەگەڵ ڕێککەوتنێکی سیاسی هاوسەنگدایە، تێیدا داواکارییەکانی چوارچێوە و ڕەوت لەخۆ بگرێت لە چوارچێوەی ڕێککەوتنێکی نیشتمانی دەستووریدا

ئەحمەد ئەڵوەندی وتەبێژی "هاوپەیمانیی نەسڕ" جەختیکردەوە لەوەی کە دیدگای دکتۆر حەیدەر عەبادی پێشووتر و ئێستاش لەگەڵ  دۆزینەوەی ڕێککەوتنێکی سیاسی هاوسەنگەدایە تێیدا داواکارییەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی و ڕەوتی سەدڕ لەخۆ بگرێت لە چوارچێوەی ڕێککەوتنێکی نیشتمانی دەستووریدا بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکە، و عەبادی باوەڕی بە سیاسەتی زۆرینە و شکاندنی ئیرادەکان نییە، چونکە دەرەنجامیان شەڕ و پەشێوییە، یان ئەوەتا قەیرانەکە درێژە پێ دەدات، کە ئەمەش هەوڵ و ویستی هەندێک لایەنە.

ئەڵوەندی ئاماژەشی کرد بەوەی کە هەر لە سەرەتای قەیرانەکەوە دیدگا و هەڵوێستەکانی عەبادی ڕوون و ئاشکران، و ئامانجیان بەدەستهێنانی ئیمتیاز نییە یان تۆمارکردنی خاڵێک یان کاردانەوە بێت بەرامبەر هەڵوێست و لێدوانێک لێرە و لەوێ، ئەوەشی ئەم قسانە شۆکی دەکات وا دیارە یان ئاگەدار نییە و نازانێت هەڵوێستەکانی عەبادی چین، یان ئەوەتا خەریکی ڕاوکردنە لەئاوێکی لێڵدا، ئەمەش کێشەی خۆیەتی، عەبادی سیاسەتمەدارێکی نێوەندگیر (وەسەتییە)، و لە هەر پێگەیەکدا بێت واز ناهێنێت لە نێوەندگیریی خۆی وەکو هێڵێکی سیاسی بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ قەیرانەکاندا بەشێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندییە باڵاکانی وڵاتەکە بکات.