دکتۆر عەبادی پێشوازی دەکات لە سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بەڕێز شاسوار عەبدلواحید
سەرۆکاییەتی نەسڕ

دکتۆر عەبادی پێشوازی دەکات لە سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بەڕێز شاسوار عەبدلواحید

سەرکردەی هاوپەیمانیی نەسڕ دکتۆر حەیدەر عەبادی، دوێنێ یەکشەممە، لە نووسینگەکەی خۆیدا پێشوازیکرد لە بەڕێز شاسوار عەبدلواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ.

لە دیدارەکەدا، ئاڵوگۆڕی دیدگاکان کرا سەبارەت بەو قەیرانە سیاسییەی کە بەرۆکی وڵاتەکەی گرتووە، و دۆزینەوەی چارەسەر بۆ داخرانە سیاسییەکە و لێکەوتە جۆراوجۆرەکانی ئەم داخرانە لەسەر کۆی سێکتەرەکاندا و ژیانی هاوڵاتیان.

و جەختکرایەوە لەسەر گرنگی کردنەوەی دەرگای دیالۆگ لەنێوان کۆی لایەنە سیاسییە ناکۆکەکاندا، و ڕووخستنی کۆی هەڵوێستە سیاسییەکانی فراکسیۆنەکان و گەیشتن بە کۆمەڵێک ڕێڕەو کە فریای وڵاتەکە و پرۆسە سیاسییەکە بکەوێت و دەربازی بکات لە مەترسییە گەورەکانی ئەو قەیرانە قورس و ڕاستەقینەیەی کە تێی کەوتووە.