عەبادی: هیواکەم گەورەیە بەوەی حەکیمەکانی وڵات چارەسەرێکی نیشتیمانی بدۆزنەوە کە دەوڵەت و سیستەم و گەلەکەی بپارێزێت
بەیاننامە ودەستپێشخەریی

عەبادی: هیواکەم گەورەیە بەوەی حەکیمەکانی وڵات چارەسەرێکی نیشتیمانی بدۆزنەوە کە دەوڵەت و سیستەم و گەلەکەی بپارێزێت

ئەمڕۆ، کە کەیانە نیشتیمانییەکی ئێستامان میراتگری عیڕاقە مێژووییەکەیە، جەختدەکەینەوە لەوەی، عیڕاق هەمیشە نەمرە، و ئەو زەوییەی کە مێژووی درووست کرد، هەمیشە لە نوێببوونەوە و خوڵقاندندایە، و هەرچەن نوشوست بکات بە هیمەتی ڕۆڵەکانی دووبارە چەکەرە دەکاتەوە.

نیشتیمانەکەمان ئەمڕۆ لە قەیرانێکی جیددی و نوێدا دەژێت کە هەڵبژاردنەکانی مانگی ۱۰ی ۲۰۲۱ بەرهەمی هێنا بەهۆی ئەو داخرانە سیاسییەی کە درووستی کرد لەڕێگەی ناکۆکییەکی سیاسییەوە کە دواتر بوو بە دژایەتیکردن لەنێوان لایەنە سیاسییە جیاوازەکاندا، و بوو بە مایەی هەڕەشە بۆ سیستەمە سیاسییەکەی دەوڵەت و بەڕێوەچوونی کاروبارەکانی، و پەکخستنی دامودەزگاکان لە خزمەتکردنی هاوڵاتیاندا، ئەمەش وا پێویست دەکات کۆی هەوڵەکان چڕبکرێنەوە بۆ دەرچوون لە قەیرانەکە بەمەبەستی پاراستنی گەل و دەوڵەت.

ئەوەی ئەمڕۆ داواکراوە، هێورکردنەوە و دیالۆگ و ڕێکەوتنە لەسەر نەخشەڕێگایەکی پەسەند و شەرعیی کە قەیرانەکە کۆتایی پێ بێنێت، لەسەر بنەمای ئەوەی کە قۆناغە هەنوکەییەکە دەبێت بە بونیادنەری قۆناغێکی دەستووری نوێ، و چاکسازیی و گۆڕانکاریی لە جەستەی سیستەمەکە و دامەزراوەکانیدا بەرپا دەکات، لەپێناو مسۆگەرکردنی شیاوی و چالاکیی سیستەمەکە لە ڕابەرایەتیکردنی دەوڵەت و خزمەتکردنی خەڵکیدا، و ئامادەباشی بکات بۆ هەڵبژاردنێکی دادپەروەرانەی نوێ بە بەشداریکردنێکی فراوانەوە بەمەبەستی ئەوەی گوزارشت بکات لە ویستی هاوڵاتیان.

هیواکەم گەورەیە بە حیکمەت و بەرپرسیارێتی دڵسۆزان بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی نیشتیمانی کە دەوڵەت و سیستەمەکەی و گەلەکەی لە خزان و کارەسات بپارێزێت.