سەرکردەی هاوپەیمانیی نەسڕ دکتۆرحەیدەر عەبادی، ئەمڕۆ یەکشەممە لە نووسینگەکەی خۆیدا، پێشوازیکرد لە باڵیۆزی ئیسپانی لە بەغدا بەڕێز پیدرۆ مارتینێز.
و لە دیدارەکەدا تاوتوێی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات کرا لە کۆی بوارەکاندا، وباسیش لەو دۆخە سیاسییە کرا کە ڕووبەڕووی عیڕاق بووەتەوە، و هەروەها گرنگی دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو که بەرژەوەندییەکانی هاوڵاتیان بپارێزێت.
و جەختیشکرایەوە لەسەر پێویستی بەردەوامبوونی دیالۆگی نیشتیمانی بۆ دانانی نەخشەڕێگایەک بۆ قۆناغە داهاتووەکە، چونکە بەردەوامبوونی گرفتەکان بەبێ دانانی چارەسەر بۆیان، کاریگەری نەرێنی دەبێت لەسەر هاوڵاتیان و کۆی سێکتەر و دامەزراوەکاندا، و بەتایبەتی کە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بە شپرزەییەکی زۆرەوە چاودێری دۆخی عیڕاق دەکات، بۆیە دەبێت بگەین بە چارەسەر بە زووترین کات.