دکتۆر عەبادی پێشوازی دەکات لە باڵیۆزی بریتانی لە بەغدا بەڕێز ماڕک پڕایسۆن
سەرۆکاییەتی نەسڕ

دکتۆر عەبادی پێشوازی دەکات لە باڵیۆزی بریتانی لە بەغدا بەڕێز ماڕک پڕایسۆن

سەرکردەی هاوپەیمانیی نەسڕ دکتۆر حەیدەر عەبادی، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، لە نووسینگەکەی خۆیدا، پێشوازیکرد لە باڵیۆزی بریتانی لە بەغدا بەڕێز مارک پرایسۆن ڕیتچاردسۆن.

لە دیدارەکەدا تاوتوێی لێکەوتە هەنووکەییەکانی دۆخی ئێستای وڵاتەکە کرا و گرنگی پەنابردن بۆ زمانی دیالۆگ و لێگتێگەیشتن بۆ ‌چارەسەرکردنی هەموو جۆرە ناکۆکییەکان.

و هەروەها جەختکرایەوە لەسەر ئەوەی عیڕاق پێویستی بە هاوئاهەنگی و پێشکەوتن هەیە بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاریی گشتگیر بۆ بەدەستهێنانی شۆڕشێکی بیناسازیی وەکو ئەوەی ڕۆڵەکانی گەلەکەمان و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی داخوازین.

و لەلای خۆیەوە باڵیۆزی بریتانی ئاماژەیکرد بۆ ئەو دەسپێشخەرییانەی کە دکتۆر عەبادی پێشکەشیکردوون و ئەو دەرچە جۆراوجۆرانەی کە خراونەتەڕو و دەرەنجام دەبن بە هۆکاری تێپەڕاندنی قەیرانەکەی ئێستا.