هاوپەیمانیی نەسڕ: لە ۲۲ی حوزەیراندا دەسپێشخەرییەکی یاساییمان خستەڕوو، و گرنگی پێ نەدرا
بەیاننامە ودەستپێشخەریی

هاوپەیمانیی نەسڕ: لە ۲۲ی حوزەیراندا دەسپێشخەرییەکی یاساییمان خستەڕوو، و گرنگی پێ نەدرا

ڕای گشتی ئاگەدار دەکەینەوە، لەوەی لە ۲۲ی حوزەیرانی ڕابردوودا لەڕێگەی "هاوپەیمانیی هێزە نیشتیمانییەکانی دەوڵەتەوە" دەسپێشخەرییەکی سەرتاپاگیر و فریاگوزارییانەمان خستەڕوو بۆ قەیرانە هەنووکەییەکە، و لە کرۆکدا لەسەر بەهەژمارکردنی قۆناغە داهاتووەکە بە قۆناغێکی ڕاگوزەر، بەند بوو، و ئەو قۆناغە بە هەڵبژاردنێکی نوێ؟کۆتایی پێ بێت، و هەروەها پێکهێنانی هاوکێشەیەکی حوکمڕانی درووست و نێوەندگیر کە ڕەزامەندی هەموو هێزە بەشدار و نابەشدارەکانی حوکمی لەسەر بێت، ئەمەش لەپێناو تێپەڕاندنی قەیرانە هەنووکەییەکەدا، بەڵام بەداخەوە گرنگی پێ نەدرا.

ئەمڕۆ بانگەوازی خۆمان بۆ کۆی فراکسیۆنە سیاسییەکان نوێ دەکەینەوە بەمەبەستی پێکهێنانی لیژنەیەکی ڕێگەپێدراو لەلایەن هەموو لایەنەکانەوە بۆ ڕێککەوتن لەسەر"نەخشەڕێگایەک" بۆ کۆتایی پێهێنانی قەیرانەکەی ئێستا، لەپێناو خزمەتکردنی هاوڵاتیان و خزمەتکردنی بەرژەوەندییە باڵاکانی نیشتیماندا.