دکتۆر عەبادی پێشوازی دەکات لە سەرۆکی کۆمەڵەی دادگەریی کوردستان مامۆستا عەلی باپیر
سەرۆکاییەتی نەسڕ

دکتۆر عەبادی پێشوازی دەکات لە سەرۆکی کۆمەڵەی دادگەریی کوردستان مامۆستا عەلی باپیر

سەرکردەی هاوپەیمانیی نەسڕ دکتۆر حەیدەر عەبادی، لە نووسینگەکەی خۆیدا، ئەمڕۆ سێشەممە، پێشوازیکرد لە سەرۆکی کۆمەڵەی دادگەریی کوردستان مامۆستا عەلی باپیر و شاندی یاوەری.

لە دیدارەکەدا تاوتوێی کۆی دۆخی سیاسی کرا، و پێشهاتەکانی پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو و تەواوکردنی شایستە دەستوورییەکان، و ئاڵنگارییەکان لە قۆناغە داهاتووەکەدا و چۆنێتی خوڵقاندنی ژینگەیەکی درووست بۆ کارکردن و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان بە هاوڵاتیان.