سەرکردەی هاوپەیمانیی نەسڕ دکتۆر حەیدەر عەبادی، دوێنی دووشەممە لە نووسینگەکەی خۆیدا، پێشوازیکرد لە سەرۆکی کۆمار دکتۆر بەرهەم ساڵح.
لە دیدارەکەدا تاوتوێی کۆی دۆخی سیاسی و ئەو جوڵانەوە سیاسییە کرا کە وڵاتەکە بەخۆیەوە دەیبینێ بۆ تەواوکردنی شایستە دەستوورییەکان، و هەروەها بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو ئاڵنگارییە جۆراوجۆرانەی کە ڕووبەڕووی گەلەکەمان بووەتەوە، و هیوادارین لە قۆناغە داهاتووەکەدا پێویستییەکانی ژیانێکی شایستە و خزمەتگوزاریی و هەلەکانی کار و بونیادنان بێتە کایەوە.