دكتۆر عەبادی لە چەند چاوپێکەوتنێکی جیاوازدا پێشوازیی دەکات لە پیرۆزباییەکان بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە
سەرۆکاییەتی نەسڕ

دكتۆر عەبادی لە چەند چاوپێکەوتنێکی جیاوازدا پێشوازیی دەکات لە پیرۆزباییەکان بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە

سەرکردەی هاوپەیمانیی نەسڕ دکتۆر حەیدەر عەبادی پێشوازی کرد لە پیۆزباییەکانی کەسانی جیاواز بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە. و لەنێوانیشیاندا وەزیر و پەرلەمانتار و فەرماندەی سەربازیی و ئەکادیمیی و سەرۆک هۆز و ڕیشسپی و چالاکوانی مەدەنی هەبوون، و لە چەند پارێزگایەکی جیاوازەوە ئامادەبوون، و بێجگە لە ئامادەبوونی چەند ئەندامێکی هاوپەیمانیی نەسڕ.

و دکتۆر عەبادی گوزارشتیکرد لە هیواکانی بۆ باشتربوونی دۆخی عیڕاق لە کۆی بوارەکاندا، و دیدگای خۆی بۆ میوانەکان ڕوونکردەوە سەبارەت بە قۆناغە داهاتووەکە کە دەبێت تیایدا گرنگی بدرێت بە درووستکردنی هاوکێشەیەکی پتەو بۆ حوکمڕانیکردن کە بناغەکەی خزمەتکردنی هاوڵاتیان بێت و بەدەر بێت لە پەراوێزخستنی هێزە کاریگەرەکان لە دیمەنە سیاسییەکەدا. و دەبێت هاوکێشەیەکی حوکمڕانی گونجاو بێت لەگەڵ ئاڵوزێکانی واقیع و قەبارەی ئاڵنگارییە ئابووریی و ئەمنییەکاندا کە ئەگەر بێتو ڕەچاو نەکرێن دەبێتە هۆکاری ئاشووب و فەوزا.

لەلایەن خۆیانەوە میوانەکان گوزارشتیان لە پشتیوانی خۆیان کرد بۆ دیدگا درووستەکەی دکتۆر عەبادی کە لە ئێستادا گۆڕەپانە سیاسییەکە خاڵییە لە بۆچوونی هاوچەشن، کە قەبارەی واقیعەکە ببینێت بە چاوی پێویستییەکانی شەقامی عیڕاقی و بەدەر لە بەرژەوەندی پارێزیی و ڕێککەوتنی سیاسی.