هاوپەیمانیی نەسڕ: پێشوازیی دەکەین لە هاوئاهەنگبوونی عیڕاق لەگەڵ دەوروبەرە هەرێمی و نیودەوڵەتییەکەیدا و هۆشداری دەدەین لە لایەنگیریی
بەیاننامە ودەستپێشخەریی

هاوپەیمانیی نەسڕ: پێشوازیی دەکەین لە هاوئاهەنگبوونی عیڕاق لەگەڵ دەوروبەرە هەرێمی و نیودەوڵەتییەکەیدا و هۆشداری دەدەین لە لایەنگیریی

وتەبێژی بەناو "هاوپەمانیی نەسڕ "ئەحمەد ئەڵوەندی جەختیکردەوە لەوەی کە ئێمە پێشوازیی دەکەین لە هاوئاهەنگبوونی عیڕاق لەگەڵ دەوروبەرە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکەیدا، بەڵام هۆشداریی دەدەین لە لایەنگیریی و ڕاکێشانی عیڕاق بەرەو بەرە جێوسیاسییەکان لەسەر حیسابی سەروەریی و بێلایەنییەکەی.

و ئەڵوەندی ئاماژەیکرد کە عیڕاق چەقی هاوسەنگییە لە ناوچەکەدا، و هاوسەنگییش بە بەڕێوەبەرییەکی بەهێز و ئاگەدار لە ئەژیندا و لە بەرژەوەندییە ناکۆکەکانەوە و هاوکات بە بەدەستهێنانی بەرژەوەندییە باڵاکانی عیڕاق دێتە ئاراوە، بۆیە لە ڕێگەی گێڕانی ڕۆڵی مەیگێڕەوە یان بە هەژمارکردنی عیڕاق بە مێزێک بۆ کۆبوونەوە بەدەست نایەت، و ئەوەی کە ئەمڕۆ بڕیار بەدەستە دەبێت ئەم جیاوازییە بزانێت.