وتەبێژی "هاوپەیمانیی نەسڕ" سەعەد لامی جەختیکردەوە لەسەر گرنگترین ئەو دوو پایەیەی کە دەستپێشخەرییەکەی "هاوپەیمانیی هێزە نیشتیمانییەکانی دەوڵەت" خستینییە ڕوو، کە بریتی بوون لە (قۆناغێکی ڕاگوزەر و حکومەتێکی ڕاگوزەر)، و ئەمانەش پێویستن بۆ ئەوانەی کە مەبەستیانە سیستەمە سیاسییەکە بپارێزن، لە نێو بایکۆت و ناڕەزاییەتی هێزی سیاسی گرنگدا.
و "لامی" ئاماژەشی دا بۆ ئەوەی کە "هاوپەیمانیی هێزە نیشتیمانییەکانی دەوڵەت" لەگەڵ سۆلیدارێتی نیشتیمانیدایە، و بە توندیش دژ بە هەر جۆرە وەلانان و پەراوێز خستنێکی هێزە سیاسییە کاریگەرەکانەدایە لە نێو پانتاییە سیاسییەکەدا، و پێی وایە کە ئەمە ڕەچەتەیەکی تری نشوستە و سیستەمە سیاسییەکە ناتوانێت بەرگەی لێکەوتەکانی بگرێت.