دکتۆر عەبادی پێشوازی لە باڵیۆزەکانی وڵاتانی ئوسترالیا و بریتانیا و فەڕەنسا دەکات
سەرۆکاییەتی نەسڕ

دکتۆر عەبادی پێشوازی لە باڵیۆزەکانی وڵاتانی ئوسترالیا و بریتانیا و فەڕەنسا دەکات

سەرکردەی هاوپەیمانیی نەسڕ دکتۆر حەیدەر عەبادی، بەجیا پێشوازیکرد لە ژمارەیەک لە باڵیۆزانی وڵاتانی جیهان.

دکتۆر عەبادی لەگەڵ باڵیۆزی ئوسترالیا لە عیڕاق خاتوو ئیلیزابێس کانلی تاوتوێی کۆی دۆخی وڵاتەکە و ناوچەکەی کرد، و دەستپێشخەریی هاوپەیمانیی هێزەکانی دەوڵەتی عەرزکردن سەبارەت بە قۆناغە داهاتووەکە.

و هەروەها عەبادی لەگەڵ باڵیۆزی بریتانیا لە بەغدا بەڕێز مارک پرایسۆن ڕیتچاردسۆن تاوتوێی پەتەوکردنی هەماهەنگی نێوان هەردوو وڵاتی کرد، و دۆخی سیاسی عیڕاق ئەو چارەسەرانەی کە سەرکەوتنی حوکمڕانی مسۆگەر دەکەن.

و دکتۆر عەبادی پێشوازیشی کرد لە باڵیۆزی فەڕەنسی بەڕێز ئیریک شوفالوێر، و لە دیدارەکەدا تاوتوێی پێشهاتە سیاسییە نوێیەکانی عیڕاق و دۆخی ناوچەکە کرا.