دکتۆر عەبادی بەجیا پێشوازی دەکات لە هەریەک لە باڵیۆزانی چین و ژاپۆن
سەرۆکاییەتی نەسڕ

دکتۆر عەبادی بەجیا پێشوازی دەکات لە هەریەک لە باڵیۆزانی چین و ژاپۆن

سەرکردەی هاوپەیمانیی نەسڕ دکتۆر حەیدەر عەبادی، بەجیا پێشوازیکرد لە هەریەک لە باڵیۆزانی چین و ژاپۆن لە عیڕاقدا.

و دکتۆر عەبادی بەخێرهاتنی باڵیۆزی نوێی کۆماری  چینی شەعبی کرد لە بەغدا بەڕێز تسۆی وی، و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکەیدا و ئومێدەوار بوو کە بەشدار بێت لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و پەکین.

هەروەها عەبادی جەختیکردەوە لەسەر موکڕی عیڕاق لەسەر بەردەوامبوونی هەماهەنگی لەگەڵ وڵاتی چیندا بەتایبەتی پاش ئەوەی قۆناغێکی نوێی لێکتێگەیشتن و ڕێککەوتن دامەزێندرا لە ماوەی کابینەکەیدا، و ئەمەش کاریگەری ئەرێنی هەبوو لەسەر کۆی سێکتەرەکاندا.

لەلای خۆیەوە باڵیۆزی چینی ستایشی ئەو ڕۆڵەی کرد کە دکتۆر عەبادی لە ماوەی کابینەکەیدا گێڕای و تێیدا توانرا سەرکەوتن بەسەر داعشدا بەدەست بهێندرێت و ناوچەکە و جیهان لە مەترسی تیرۆر ڕزگار بکرێت، ئەمانە و بێجگە لە هەماهەنگی ئابووری لەگەڵ عیڕاقدا.

و دکتۆر عەبادی پێشوازیکرد لە باڵیۆزی ژاپۆن لە بەغدا بەڕێز کۆتارۆ سۆزۆکی، و لە دیدارەکەدا تاوتوێی پێشهاتەکانی ناوچەکە و قەیرانە ئابوورییە جیهانیێەکە کرا، و بێجگە لە دۆسیەی پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و تۆکیۆ.

و دکتۆر عەبادی ئاماژەیکرد کە عیڕاق پێویستی بە بوژاندنەوەیەکی سەرتاپاگیر هەیە لە قۆناغە داهاتووەکەدا، بۆیە پێویستە وڵاتان کۆمپانیاکانیان هان بدەن بەمەبەستی وەبەرهێنان و کارکردن لە عیڕاقدا، و دابینکردنی ژینگەیەکی درووست بۆ ئەو مەبەستە، بەتایبەتی کە کواڵێتی کارکردنی کۆمپانیا ژاپۆنییەکان ناوبانگێکی باشی هەیە لەلای عیڕاقییەکان.